نوچەنێت
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٨-٩-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی دووەم بۆچەند پڕۆژەیاسایەک دەکات.
بەگوێرەی بەرنامەی كاری پەرلەمان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان دەکات، لە برگەی دووەمیش چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان پێداچوونەوە تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە. لە بڕگەی سێیەمدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م، بۆ پێشنیازە یاسای له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.