نوچەنێت
فراکسیۆنی گۆڕان، دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتی بە ئامادەبونی ٧ پەرلەمانتار هەڵبژارد.
٢٨-٨-٢٠٢٠، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراسیۆنی لە پەرلەمانی كوردستانو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كێشایەوە.
ئەمڕۆسێ شەممە، ٨-٩-٢٠٢٠، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتی بە ئامادەبوونی ٧پەرلەمانتار لە کۆی ١٢ئەندام دەستنیشانکرد.
دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان، فراکسیۆنەکەی کردە دووبەش، حەوت پەرلەمانتار ئامادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەیان بون، کە دەکاتە ٥٠+١ی ئەندامەکانی (٧ ئەندام لە کۆی ١٢) ئەندام کە ئەوانیش بریتی بون لە (دابان محەمەد، ئاشنا عەبدوڵا، جەلال محەمەد، عەلی حەمە ساڵح، شایان کاکە ساڵح، گۆران ئینزیبات و شیرین ئەمین). پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەکە ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون، بریتین لە (شاخەوان رەئوف، یاسین خزر، ڕزگار حەمەد مەحمود، گوڵستان سەعید و بەڵێن ئیسماعیل).
دابان محەمەد بە سەرۆکی فراکسیۆن، ئاشنا عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و جەلال محەمەد بە بڕیاردەری فراکسیۆنەکە هەڵبژێردران.
بەپێى پەراوى نوێى فراکسیۆنى گۆڕان ،دوو ساڵ جارێک بە هەڵبژاردن دەستەى سەرۆکایەتى فراکسیۆنەکە دەگۆڕێت، بەوەش وادەی یاسایی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.