٢٠٠کەس ژەهراوی بوون

0

نوچەنێت

لە گوندی شێخ سەلەی سەلاسی باوەجان لە کوردستانی رۆژهەڵات، نزیكەی ٢٠٠ كەس ژەھراوی بوون.

گوندی شێخ سەلە،٥٠٠ خێزان و زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس لێی نیشتەجێیە. دانیشتوانی ئەم گوندە كێشەی نەبوونی ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە هەیە.

شەوی رابردوو، دانیشتوانی گوندی شێخ سەلەی سەلاسی باوەجان، لەماوەی چەند کاتژمێرێک زۆربەیان دۆخی تەندروستییان تێکچووە و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەم گوندە تەنیا یەک سەرچاوەی ئاوی پاکی هەیە، بۆیە بەشێک لە دانیشتوانی ناچارن ئاوی چاڵاوەکان بۆ خواردنەوە بەکاربهێنن. شەوی رابردوو ٢٠٠کەس لە دانیشتوانی بەهۆی ئەم ئاوە ژەهراوی بوون.

بەپێی زانیارییەکان، باردودۆخی ٣٠کەس ناجێگیرەو رەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com