ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عیراق، بودجه‌یه‌كى كارپێكردن ده‌بێت نه‌ك وه‌به‌رهێنان و 240 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفیشى تێدایه”.
لە عێراقدا بە هۆی کێشە و قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان، بە تایبەتی شەڕ و قەیرانی دارایی، دابەزینی نرخ نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم وڵاتەی تا لێواری داڕووخان بردووە، سەرەڕای ئەوەش گەندەڵی دەستی ناوەتە بنەقاقای خەڵکی رەش و رووت و نەبوونی خزمەتگوزاری و دامەزراندن و سەرهەڵدانی میلیشیای چەکداری سەربە وڵاتانی دەورووبەر و ئاژاوە نانەوە؛ عێراق لە مێژووی خۆیدا شتی وای بە خۆیەوە نەبینیوە. تەنانەت بۆ دابین کردنی موچەی موچەخۆران حکومەت دەبێ قەرزی ناوخۆ و دەرەوە بکات.
دوا کابینەی حکومەتی عێراق بڕیار و بەڵێنی زۆری بە خەڵکی ئەم وڵاتە داوە، کە دۆخە باشتر بکات، هەنگاوەکانی بە باش دەبینرێت و ئەگەری هەیە بتوانێت لەچاو کابینەکانی پێش خۆی گۆڕانکاری بکات و باری قورسی سەر شانی هاوڵاتیان کەم بکاتەوە بە تایبەتی بە دابین کردنی هەلی کار و دامەزراندن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێژەی دامەزراندن لە بودجەی ساڵی داهاتوو رایگەیاند: 240 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى، كه له بودجه‌ى 2020دا بووه، ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر بودجه‌ى 2021، ئه‌وه‌ش به‌پێى میكانیزمی سڕینه‌وه و نوێكردنه‌وه و خانه‌نشینى جێبه‌جێده‌كرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشى “بودجه‌ى 2021، بودجه‌یه‌كى كارپێكردن ده‌بێت و وه‌به‌رهێنان ته‌نها له سه‌ر كاغه‌ز ده‌نوسرێت، چونكه حكومه‌ت پاره‌ى ته‌واوى نییه بۆ وه‌به‌رهێنان”.
لاى خۆیشیه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌دواداچونى جێبه‌جێكردنى پلانى حكومى و پلاندانانى ستراتیژى له په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “نیگه‌رانین له‌باره‌ى دادپه‌روه‌ریى له دابه‌شكردنى پله وه‌زیفیه‌كان و كۆنترۆڵكردنى ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه باڵاده‌سته‌كانه‌وه به‌تایبه‌تى، كه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكبونه‌ته‌وه”.
داواش له حكومه‌ت ده‌كات دۆسیه‌كه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تگوزاریى فیدراڵییه‌وه.