نوچە
له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان ئێران و توركیا هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه و ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش له دژی په‌كه‌كه و پژاك رێككه‌وتن.
دوابه‌دوای شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوبه‌شی تاران و ئه‌نقه‌ره، كه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو.
جیا له پرسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا له بواری ئابوری و سیاسی و بازرگانی و ته‌ندروستی، پرسی جوڵانه‌وه‌ی كورد له باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی توركیا و ئێران ناوبراون و هه‌ر دوو وڵات جه‌ختیان له پێویستی به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م تواناكانیان كردۆته‌وه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه كوردستانیه.
رونیشیان كردۆته به درێژایی سنوره‌كانی نێوانیان به‌ره‌وڕووی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و دوو حزبه ده‌بنه‌وه و ئه‌و هاوكارییه ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شیش ده‌گرێته‌وه.