نوچە
موفتییه‌كی رێكخراوی داعش له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه، كه له‌ژێر ناوی (دادگای دادپه‌روه‌ری و سكاڵاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) كاری كردووه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 9-9-2020، ئاژانسی هه‌واڵگریی عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشکرای کرد، کە له رێگه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵگرییه‌وه، یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركراوه، كه به‌پێی مادده‌ی 4-ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووە.
هه‌واڵگریی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کە ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، موفتی داعش بووه له (دادگای دادپه‌روه‌ری و سكاڵاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) له قه‌زای عه‌باسی و له ریزه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارییه‌دا به‌رده‌وام كاری كردووه، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌شی به‌پێی مادده‌ی 4-ی تیرۆر داواكراون.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، گوته‌ی ئه‌و موفتیه‌ی داعش وه‌رگیراوه و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه.