نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عێراق، وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی گەرمای راگەیاند.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق رایگەیاند: سەرەتای ئەم مانگە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت شەپۆلی گەرما رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتو کۆتایی پێبێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما تاکۆتایی مانگی ئەیلول لەئاستێکی ناوەندیدا دەمێننەوە و پلەکانی گەرما جێگیردەبن.