نوچەنێت
مستەفا كازمی، بەمەبەستی قسەکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی هەولێر دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٠-٩-٢٠٢٠، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی هەولێر بکات. یەکەمجارە دوای بوونی بە سەرۆکوەزیران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کازمی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی وبەرپرسانی باڵای هەرێم بە مەبەستی رێککەوتنی کۆتایی کۆدەبێتەوە.