وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندن لە قوتابخانەکان بڕیاریدا

0

نوچە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو دەوامی قوتابیان و خوێندكارانی سێ قۆناغی ناوەندەكانی خوێندن لە نێو قوتابخانەكاندا دەستپێبكات.

لە پاش تەواوبونی كۆبوونەوەكە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: رۆژی 27ی ئەم مانگە خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەچنە هۆڵەكانی وانە خوێندن و پرۆسەی فێركردن دەستپێدەكات.

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد، پۆلی 1 و 2-ی بنەڕەتی لە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن و دەچنە قوتابخانەكانیان.

سەبارەت بە پۆلی 3-ی بنەڕەتی تا 11-ی ئامادەیی، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە بەشێوازی ئەلیكترۆنی وانەكانیان بخوێنن.

هەروەها جەختیكردەوە، كە ئەو شێوازی دەوامكردن و وانە خوێندنە باشترین بژاردە بوە، كە بڕیاریان لێداوە و ئەو قوتابی و خوێندكارانەشی دەچنە ناوەندەكانی پەروەردە، دەبێت رێككارەكانی خۆپارێزی پەیڕەوبكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com