ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئێران دەخرێتەڕوو

0

ئەسعەد مواردی

چاودێڕێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان پارچە کردووە، لەگەڵ ئەوەی ناکۆکیشیان هەیە، کە گەیشتە کێشەی کورد یەک دەگرن. دەشڵێت ”ئەو دوو وڵاتە گرفتی ناوخۆییان هەیە هیچ چارە و وەڵامێکیان بۆ خەڵکی خۆیان نییە و وای پیشاندەدەن هەموو کێشەکان لەبەر هەبوونی پەکەکەیە”.

توركیا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا (حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێڕان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری تورکیا) و قسەیان لەسەر ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش دژی پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” و پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان “پژاك” كردبوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، موحسن عوسمان، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی رێککەوتنی ئێران و تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە لە نێوان سنوورەکانیان رایگەیاند: ئێمە دەزانین ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان پارچە کردووە، لەگەڵ ئەوەی ناکۆکیشیان هەیە، کە گەیشتە کێشەی کورد یەک دەگرن. چەند مانگێک پێش ئێستا تورکیا هەوڵیدا بچێتە حەفتانین و چەند شوێنێکی دیکە، بەڵام لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەکەیان شکستیانهێنا، لە گەیشتن بە ئەو ئامانجەی هەوڵیان بۆ دابوو.

موحسن عوسمان پێیوایە، تورکیا لە ئەنجامی ئەو شکستەکی، کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی توشی بووە، هەولدەدات بەرێگای ئێران و بە هاوئاهەنگی هێرشیان بکەنەسەر، بەڵام ئەو شوێنەی پەکەکەی لێیە و تورکیا بە تەمای گرتنیەتی، سەرەڕای ئەوەی ئێران و تورکیا چەکی پێشکەوتوویان زۆر زەحمەتە بتوانن لەو ناوچانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

ئەو چاودێڕە سیاسییە دەشڵێت، ئەو دوو وڵاتە گرفتی ناوخۆییان هەیە و هیچ چارە و وەڵامێکیان بۆ خەڵکی خۆیان نییە، کە چۆن ئەو قەیرانی ئابوری سیاسییە لە وڵاتی خۆیان چارەسەر بکەن. دەیانهەێت لە جیاتی ئەوەی چاوی خەڵک لە سەر کێشەی ئەوان بێت وای پیشاندەدەن هەموو کێشەکان لەبەر هەبوونی پەکەکەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com