نێچیرڤان بارزانی و کازمی جەخت لە چارەسەرێکی بنچینەیی دەکەنەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ هەینی 11-9-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا داکۆکییان له‌ گرنگي گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی كه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيە هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكومه‌تى فيدراڵی و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ئاڵنگارییەکانی ئێستا كردووەتەوە.

هەروەها نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی رایگەیاند، هەردوولا تاوتوێی مەلەفە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی ریز و هەڵوێستەکانیان لەئاست ئاڵنگارییەکانی ئێستای بەردەم وڵاتدا کردەوە.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی گرتنەبەری گفتوگۆی ئاڵوگۆڕکراو و دەستووری وڵات وەکو چەترێک بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم پرسەکان کرایەوە.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی لە توویتێکدا رایگەیاند، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

لە توویتەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی نووسیویەتی “خۆشحاڵم ئەم بەیانییە لە هەولێر پێشوازیم لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد. بەردەوامیمان دا بە گفتوگۆ بنیاتنەرانەکانمان تایبەت بە چارەسەرکردنی مژارە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و تاوتوێکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانمان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com