نوچەنێت
چوار ئەمیری داعش، له بۆسه‌یه‌كدا لە پارێزگای سامەڕا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند: هێزێكی هاوبه‌ش له لیوای تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانە له بۆسه‌یه‌كدا، چوار لە گرنگترین بەرپرسی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی باشوری سامه‌را بكوژن.
لە راگەیێندراوی شانه‌ی ئەمنی عیراقدا هاتووە: دوو له كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، بەڵام لە بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکاندا کوژران.