ئەسعەد مورادی
قایمقامی قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، سەردانی کازمی بۆ ناوچەکە و کەمپی پەنابەران زۆر باشە، بەڵام دەبێت لە کرداردا رەنگبداتەوە.
لەم رۆژانەی دواییدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە، دواتر سەردانی هەرسێ پارێزگای دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجەشی کرد.
کازمی لە میانەی سەردانەکی بۆ پارێزگای دهۆک، سەردانی کەمپێکی ئاوارەکانی شنگالی کرد.
سەردانەکەی کازمی بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن بەردەوامە و ئەنجامی باشیشی لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال لەبارەی سەردانی کازمی بۆ کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال، رایگەیاند: سەردانی کازمی بۆ ناوچەکە و کەمپی پەنابەران زۆر باشە، بەڵام دەبێت لە کرداردا رەنگبداتەوە و داخوازی ئاوارە بگەیەننە جێی خۆی، هەروەها ئاوارە ناتواننبگەڕێنەوە ئەوێ تاکو هێزی نایاسایی لەوێ بن و ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێەوە تاکو ئیدارەیی یاسایی دەستبەکار نەکاتەوە.
مەحما خەلیل دەڵێت، ئاوارەکانی شنگال خاوەن مەسەلەیەکی مرۆیین. هەروەها قەزای شنگال یەکەم قەزا بوو، کە لە دەستی چەکدارانی داعش رزگار کرا، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی عێراق ماستەر پلانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی دانانێت.