چ ئیرادەیەک لە عێراق زاڵ دەبێت؟

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، لە عێراق ململانێ لە نێوان بۆچوونی جیاواز بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتە، جا هەرکامیان پشوویان درێژتر بێت، ئەو ئیرادەیە سەردەکەوێت.

لە عێراق بە هۆی ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان، بەتایبەتی ئەوانەی هاوپەیمانی ئێرانن، لەگەل مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق، کە زیاتر هاوپەیمانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت، لایەنە میلیشیاکان بەردەوامن لە کردەوەی تیرۆرستی و ئاراستەکردنی موشک بۆ ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بە مەبەستی زاڵکردنی هەژمونی خۆیان بە سەر حکومەتدا، بە جۆرێک کە ئێران جڵەوی سیاسەت و ستراتیژی ئەم وڵاتە بگرێتە دەست و بەرژەوەندی ئەمریکا لەناوچکە لاواز بکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەلی فەیلی، شرۆڤەکاری و سیاسی و شارەزا لە کاروباری سیاسی عێراق، لەبارەی دۆخی نوێی عێراق، رایگەیاند: ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت، ململانێیە لە نێوان بۆچوونی جیاواز بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، جا هەرکامیان پشوویان درێژتر بێت، ئەو ئیرادەیە سەردەکەوێت،

عەلی فەیلی دەڵێت، ئیرادەی کازمی ئیرادەی هاوپەیمانان و ئیرادەیەکی عیلمانییە و لە بەرانبەریشدا ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانەکانیەتی. ئەو دوو ئیرادەیە لە ململانێدان، کە بزانن کامەیان دەتوانێت زاڵ ببێت. هەروەها هێشتا هیچ دیار نییە بە کام لایدا قورسایی دەکات.

لەبارەی ئەوەی ئەگەر ئەم دوو ئیرادەیە و پشێویانە بەردەوام بن چی روودەدات، فەیلی گوتی ”ئەوانەی تاکو توانایان هەبێ بەرەنگاری حکومەت ببنەوە نایان هەوێ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و دۆخی ئەمنی سەقامگیر بێت”. گوتیشی ”ئەگەر بتوانن هەڵبژاردنە دوابخەن، کە لە ناو پەرلەمانیش بە هەمانشێوە کار دەکەن، کە ئەو یاسایە پەسەند نەکرێت و هەڵبژاردن نەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com