هەولێر: گەنجێک کوژرا

0

ئەسعەد مورادی

لە پارێزگای هەولێر بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەر گەنجێک و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و لەسەر رووداوەکەش سێ کەس دەستگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە کاتژمێر 10-ی شەوی رابردوو لە گوندی کەردزی سنووری شارۆچکەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر روویداوە.
یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش لە رووداوەکەدا برینداربووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێرە. لە کاتی رووداوەکەش برایەکی کوژراوەکەش بریندارە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی رووداوی کوشتنی گەنجێک راگەیاند: ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی (دیدار حەیدەر)ـە و سەرقاڵی یاریکردن بووە و دواتر چەند کەسێک هێرشی دەکەنەسەر و دەیدەنە بەر چەقۆ، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە دەڵێت، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و لەسەر رووداوەکەش سێ کەس دەستگیرکراون، کە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەن.

هۆگر عەزیز دەشڵێت، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە و تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

وێنەی گەنجە کوژراوەکە
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com