نوچەنێت
کۆمپانیای تویتەر، دۆناڵد ترەمپ بە پێشێلکردنی پێوەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تۆمەتباردەکات و دەڵێت، رێوشوێنی پێویست لە دژی دەگیرێتەبەر.
هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، داوای لە دەنگدەرانی ولایەتی کارۆلینا کرد دووجار دەنگ بدەن.
تویتەر لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیویەتی: ترەمپ بە پێشێلکردنی پێوەرەکانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییە تۆمەتبارە و پێشێلی پێوەرەکانی دەنگدانی کردووە، هەروەها هانی ساختەکاری داوە لە هەڵبژاردنەکان. بەهۆیەوە رێوشوێنی تایبەت دژی ترەمپ و تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی دەگیرێتەبەر.