بۆمبێک بە کاروانی هێزەکانی هاوپەیماناندا تەقییەوە

0

نوچەنێت

بۆمبێك بە كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیماناندا تەقییەوە، بووە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییەک.

لەدوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس، بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانەو هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق، دەکرێنە ئامانج.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣-٩-٢٠٢٠، شانەی میدیایی جەنگی عێراقی بڵاوی كردەوە کە بۆمبێک بە کاروانێکی ئۆتۆمبیکی هاوکاری لۆجستی هاوپەیماناندا تەقیوەتەوە. لە ئەنجامدا زیانی ماددی گەیشتووەتە یەكێك لە بارھەڵگرەكان و شۆفێرەكەشی بریندار بووە كە ھاووڵاتییەكی عێراقییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com