ژمارەی توشبوان لە ٢٩ملیۆن نزیک بووەتەوە

0

نوچەنێت

ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، گەیشتە ٢٨ ملیۆن و ٩٢٤ هەزار و ٨٨١ کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣-٩-٢٠٢٠، خشتەی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویکردەوە کە لەسەرانسەری جیهان، ٢٨ ملیۆن و ٩٢٤ هەزار و ٨٨١ کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون. ٢٠ ملیۆن و ٧٣٤ هەزار و ٩٦٤ کەسی توشبوی پەتاکە، چاکبوونەتەوە. ٩٢٥ هەزار و ٢٩٢ کەس، گیانیان لەدەست داوە.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، تورکیا، عێراق، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، دۆمەنیکا، رۆمانیا، پەنەما، میسر، کوێت، بەلجیکا، عومان، سوید و چین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com