نوچە
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەر داواکاری جووتیاران ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی کاڵەک بۆ ماوەی 10 رۆژی تر درێژكردۆتەوە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان لە 15حوزەیران تاوەکو 15-ی ئەیلول باجی گومرگی بۆ هەر کیلۆیەک 350 دینارمان دانابوو لەسەر بەرهەمی هاوردەی کاڵەک (گندۆرە).
باسی له‌وه‌شكردووه، لەئێستادا کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، جووتیارانمان داوایان کرد، کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە لە چەند ناوچەیەک بەرهەمی کاڵەکیان ماوە، بۆیە لەسەر داواکاری جووتیاران و پاڵپشت بە یاسایی پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە 4ی ساڵی 2008، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ 10 رۆژی تر، واتا وەرگرتنی باج تاوەکو 25ی ئەیلول بەرداوامی دەبێت لەسەر کاڵەکی هاوردە.