سەرۆککۆماری ئێران: دۆخی گوزەران لە ئێران خراپتر دەبێت

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەرۆک کۆماری ئێڕان ئاشکرای دەکات، کە داھاتی نەوتی ئێران لە 8 ساڵی رابردوودا، بەبڕی 100 ملیار دۆلار كەمبووەتەوە. دەشڵێت ”بەردەوامبوون لەم دۆخە سەختە، دۆخی گوزەران خراپتر دەكات”.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، داھاتی ئێران لە ھەناردەی نەوت لە ماوەی 8 ساڵی رابردوودا بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە.

سەرۆك كۆماری ئێران روونیكردەوە، ساڵی 2011 داھاتی نەوتی ئێران 120 ملیار دۆلار بووە، بەڵام ساڵی رابردوو بەھۆی سزاكانی ئەمریكاوه‌، بۆ 20 ملیار دۆلار دابەزیوە، ئەو دابەزینەش ئەو ئاستەنگییانەی نیشان دەدات كە بەسەر ئابووری ئێرانییەكاندا ھاتووە.

روحانی، بە گرنگی دەزانێت تیشك بخرێتە سەر بەرھەمھێنانی ناوخۆ، به‌ڵام بڕوای وایه، ‌بەبێ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ وڵاتانی دیكه‌، بەردەوامبوون لەم دۆخە سەختە، دۆخی گوزەران خراپتر دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com