نوچەنێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامبدرێت بە هەزار جار بەهێزتر لەلایەن ئەمریکاوە وەڵام دەدرێتەوە.
لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس هەفتانە هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و ناوچەکانی دیکە دەکرێنە ئامانج، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: هەرهێرشێک بکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێران بە توندی وەڵام دەدرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: هەر هێرشێك لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامبدرێت، ئەوا بە هێرشێک هەزار جار بەهێزتر، وەڵام دەدرێتەوە. لەوانەیە ئێران پلانێکی تیرۆرکردن، یان هێرشێكی دیکەی دژ بە ئەمریکا داڕشتبێت وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لەسەر کوشتنی سولەیمانی، “سەرکردە تیرۆریستەکە” کە لە پلانە داهاتووەکانیدا داینابوو هێزە ئەمریکییەکان بکوژێت و نەهامەتی بۆ چەندین ساڵی دیکەش دروستبکات.