نوچەنێت
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە پارێزگاری هەڵەبجەو سلێمانی، داوایان لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق کردووە، کە راستەوخۆ موچە لە بەغدا وەرنبگرن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه لەبارەی رەوانەکردنی موچە راستەوخۆ لە بەغداوە بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند: ئەم قسەیە “موتله‌قه‌ن دوره له ڕاستیه‌وه” ئەوان داوای موچه لە بەغدا ناکەن، “ئێمه نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه له كه‌س ناكه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین، یاداشته‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردوه”.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دەڵێت”ئێمه پێمان وایه هاتنی كازمی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خۆی له‌خۆیدا ئیعترافێكی زمنییه، ئاماژه‌یه به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌مه جێگه‌ی ته‌قدیره، لای ئێمه مایه‌وه پێشوازیه‌كی جوانی لێكرا و تاجه‌گوڵینه‌ی دانا دو منداڵی شه‌هید كه‌باوكیان شه‌هیدی ده‌ستی داعشن گوڵیان پێشكه‌شكرد، كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد، ئێمه یاداشتێكمان دایه به‌زمانی عه‌ره‌بی، یاداشته‌كه تایبه‌ت بو به كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر، سێكته‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ته‌ندروستی، نه‌وت، دارایی، بازرگانی، وه‌زاره‌ته‌كانی تر، كازمی وتی من هه‌ڵه‌بجه به شارێكی پیرۆز ده‌زانم، هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی دو كاتژمێردا پێنج هه‌زار كوردی تێیدا شه‌هید بوه”.
پارێزگاری هەڵەبجە باس لە وەڵامەکەی مستەفا کازمتی دەکات و دەڵێت، کازمی گوتی، “داواكاری هه‌ڵه‌بجه به‌پێی توانا ده‌خه‌مه پێش داواكاری پارێزگاكانی تر به‌ڵام پێم باشه ئێوه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن، دو سێ ڕۆژ له‌وێ بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نداره به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی-یان به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه یاخود وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵیاندا دانیشن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه یه‌كتری ببینن و چیمان بۆ بكرێت له خزمه‌تانداین. هیچ به‌ڵێنێكی پێنه‌داین، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بودجه و مه‌سه‌له‌ی كۆمسیۆنی باڵا و مه‌سه‌له‌ی بازنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه و كورسی بۆ دیاریكردن سه‌رباری هه‌ر گرفتێكی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیدا هه‌بێت ده‌بێت حیسابی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو ئه‌هواره‌كان، وه‌كو نه‌جه‌ف -ی ئه‌شره‌ف، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت، ئێمه ئه‌مانه‌مان هه‌موی نوسیوه، یاداشتێكی پێنج لاپه‌ڕه‌یی نزیك به 17 خاڵی سه‌ره‌كی و 10-15 خاڵی لاوه‌كی، هیوادارین له‌سه‌ره‌تای مانگی 10 لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت و سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، وه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كێشه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بیان بینین و بزانیین تا چه‌ند دێن به‌ده‌مانه‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌س كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌جل و به‌رگی نافه‌رمیه‌وه سه‌ردانی گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و تاجه گوڵینه‌ی دانا، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی، “ئه‌و ئه‌ته‌كێته لای به‌ڕێزیانه لای ئێمه نییه، ئه‌وه خۆیه‌تی دێت حورمه‌ت له پێشمه‌رگه و شه‌هیدان حورمه‌ت له‌كه‌سوكاری كیمیاباران ده‌گرێت، ئه‌وه خۆیه‌تی دێت بۆ هه‌ڵه‌بجه و یاداشته‌كه‌مان لێوه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت هیوادارم بێن بۆ به‌غدا و سه‌ردانێك بكه‌ن، به‌ڕاستی ده‌كرێت ئه‌وه له‌خۆی بپرسیت له‌ئه‌ته‌كێتی فه‌رمانداریدا، ئایا ده‌كرێت به پانتۆڵ و كراسێكه‌وه بێیت، ئایا ده‌بێت تاجه گوڵینه وا دابنێت، ئایا نابێت قاتێك و ریباتێكت له‌به‌ردا بێت”.
هه‌روه‌ها وتیشی، “پێم وانییه ئه‌وه بێ ڕێزی بێت، ئێمه پێمان باش بوه كه سه‌ردان بكات، خۆی وتویه‌تی دێم بۆ هه‌ڵه‌بجه ئێمه ده‌عوه‌تمان نه‌كردوه، كه خۆی دێت ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی خانه خوێین ساحێب ماڵ نیین له‌كاتی هاتنی كه‌سێكدا، گفتوگۆمان پێ باشتره تا دوربین له‌گفتوگۆ، دیالۆگ به‌رهه‌می هه‌یه یان ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش، ئیتر ئه‌وه ئه‌ته‌كێتی خۆی ناكات بابڵێن به ده‌ستی چه‌پ سه‌لام ده‌كات، كه ئه‌وه عورفێكی نادیبلۆماسییه، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت، خۆزگه قاتێكی له‌به‌ردا بوایه و بۆینباخێكی ببه‌ستایه، به‌ڵام زۆر ته‌قدیری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، كازمی پێش ئه‌وه‌ی ڕابكات بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران 25 ڕۆژله ماڵێكدا بوه له هه‌ڵه‌بجه، حورمه‌ت و ڕێزیان گرتوه، ئه‌گه‌ر خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر بكردایه ته‌سلیمی به‌غدادیان ده‌كرد و ئیعدام ده‌كرا، ئه‌و ده‌بێت نمه‌كی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌به‌رچاو بێت”.
دوێنێ ڕێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند، “پارێزگاری سلێمانی و ھەڵەبجە خاڵی سەرەکی داواکارییان له‌كازمی ئەوە بو کە موچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانیان ڕاستەوخۆ لەبەغدادەوە بدرێت”.
له‌به‌رامبه‌ردا ئازاد تۆفیق ره‌تیكرده‌وه و لەوبارەیەوە رایگه‌یاند، “موتله‌قه‌ن دوره له ڕاستیه‌وه، ئه‌سڵی نییه ئێمه داوای موچه بكه‌ین له به‌غداده‌وه شتی وانیه، ئێمه نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای موچه له كه‌س ناكه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ین، یاداشته‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردوه، داوای بودجه‌مان بۆ هه‌ڵه‌بجه كردوه، عێراقی نوێ له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه دروست ده‌بێت، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیار ده‌دات كه ده‌بێت عێراق بڕوخێت و نیزامی سه‌دام بگۆڕدرێت، چونكه خاوه‌نی چه‌كی كۆكوژه، چه‌كی كۆكوژیش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له ئاشتی ناوچه‌كه و سه‌لامه‌تی ناوچه‌كه”.