نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ١٥-٩-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت لە هەولێر کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.  

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هەردوولا پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى عێراق به‌گشتى، دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵیی عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كردووە. نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى ئه‌رێنیی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌مى. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، سيستەمى فيدراڵی له‌ عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجوڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووە. 

دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە: 

 سه‌ر‌له‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد. 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دياتى به‌رده‌مى. سيستمى فيدراڵى له‌ عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com