ئامادەکاری بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی کورد دەکرێت

0

شلێر سەعید 

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 2014-وە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دروستبوو كێشە لە پۆستەكانیش دروستبوو،وپشكی كورد بەشێوەیەكە بەرچاوكەمی كرد كە پێنج شەش پۆستێكە.

کورد لە پەرلەمانی عێراق نزیکەی 60 کورسی هەیە و پێویستە لە دامودەزگاکانی عێراقیش 18٪ی پۆستەکان بۆ کورد بن، بەڵام لە ئێستادا كورد لە بەغدا  پۆستەكانی پێنج یان شەش پۆست دەبن.

گرنگترین ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەون و دەسەڵاتی فیدراڵییان هەیە، نوێنەری کوردە لە کۆمپانیای سۆمۆ، جێگری دەستەی دەستپاکی، بریكاری وەزارەتەكانی بازرگانی و تەندروستی و سوپاسالاری عێراق.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، شێروان جەمال، لە فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی پشكی كورد لە پۆستەكانی عێراق، ڕایگەیاند: لە 2014-وە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دروستبوو كێشە لە پۆستەكانیش دروستبوو و پشكی كورد بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كرد، كە پێنج شەش پۆستێكە. سەرۆك وەزیرانی پێشوو، نوری مالیكی، دەستی بەسەر هەموو پۆستەكاندا گرت، نەك تەنها پۆستەكانی كورد بەڵكو هی سوننەكان و هەندێک‌ شیعەش.

شێروان جەمال گوتیشی، 16-ی ئۆكتۆبەریش كاریگەری هەبوو لەسەر ماف و ئیمتیازاتەكانی كورد، بۆیە بەهۆی ئەو رووداوەوە دیسان جارێكی دی كورد كەوتەوە بەر دژایەتی كردن و پۆستەكانی لێسەندرایەوە.

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، كە وەرگرتنی پۆستەكان بەپێی رێکكەوتنی سیاسییە نەك وەك ئیستحقاقی خۆمان وەك لە دەستور هاتووە چونكە گەر بەدەستور بێت پشكمان زۆرترە لەوەی وەری دەگرین.

شێروان جەمال ڕونیشی كردەوە، كە مەرج نییە ئەو پۆستانەی هەمان بووە هەمان پۆست وەربگرینەوە، بەڵام هەماهەنگی هەیە لەم ڕۆژانەی داهاتودا وەك پێمان گەیشتوە لیستی ناوی دیكەش هەیە بۆ پۆستەكان و كوردیشی تێدایە ،بڕیارە كازمی ڕایبگەیەنێت هەرچەندە دەزانین وەك پێویست دادپەروەرانە نییە بەڵام دەبێت وەك كورد مافی خۆمان و هەرێمی كوردستان وەربگرین و جێگیری بكەین لە بەغدا.

شێروان جەمال دەشڵێت، ئێستا وا بەنیازن پۆستەکانی کورد دیاری بکەن دیارە كازمی باڵانسێكی داناوە لە ناو پۆستەكان ئێمە وەك پارتی هەندێك ناومان بەرزكردۆتەوە بۆ ئەو پۆستانەی هەیە وەك پشكی كورد و ئیستحقاقی كورد لە بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com