ئامانج لە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەخرێتەڕوو

0

ئەسعەد مورادی

بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی، دەچنەوە بەغدا وکۆبوونەوەکان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژەبودجەی 2021 تاوەکو 2023 دەکرێ.

لە رابردوودا چەندین جار حكومەتی عێراق رێككەوتنی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان کردووە، بەڵام دواتر لەگەڵ گۆڕانی كەشە سیاسییەكە، حكومەتەكان رێككەوتنەكانیان پێشێل كردووە، بۆیە یاساناسان لە هەرێمی کوردستان داوا دەکەن پڕۆژەکان بنێردرێنە پەرلەمان تاوەکو لەگەڵ دروستبوونی كێشە سیاسییەكان، ئەم رێككەوتنە پشتگوێ نەخرێت.

ئەم کۆبوونەوانە دەبنە دواهەمین زنجیرە کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی پرۆژەی بودجەی ئەو سێ ساڵە، ئەگەر وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەکان زیاتر درێژنەکاتەوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا راگەیاند: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی، دەچنەوە بەغدا و رۆژی دووشەممە و پێنجشەممە کۆبوونەوەکان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژەبودجەی 2021 تاوەکو 2023 دەکەین”.

ھەرێمی كوردستان بەشێكە لە پلانە ئابوورییەكە و نوێنەرانی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربوون. داڕشتنی ئەو بنەما ستراتیژییانە بۆ ئەوەیە لەڕووی ئابوورییەوە پلانێك دابڕێژرێت بۆ سێ ساڵی داھاتوو، کە جۆرێك لە سەقامگیریی ئابووری بێنێتە كایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com