نوچەنێت
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، گەیشتە ٣٠ ملیۆن و٦٦٤ هەزار و٥٧٥ کەس.
ئەمڕۆ شەممە ١٩-٩-٢٠٢٠، خشتەی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند: لە سەرانسەری جیهان، ٣٠ ملیۆن و٦٦٤ هەزار و٥٧٥ کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون. ٢٢ ملیۆن و ٢١٤ هەزار و ٥٣١ کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە. ٩٥٦ هەزار و ٩٨٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، فەرەنسا، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، عێراق، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنووسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، رۆمانیا، کازاخستان، دۆمەنیکا، پەنەما، میسر، بەلجیکا، کوێت، مەغریبی عەرەبی، عومان، هۆڵەندا، سوید و چین.