نوچەنێت
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، رونکردنەوە لەبارەی سواتنی ئۆتۆمبیلێک لە گەڕەکی سەروەرانی شاری هەولێر دەدات.
رۆژی رابردوو، ١٨-٩-٢٠٢٠، لە گەڕەکی سەروەران ئۆتۆمیبلێک ئاگری گرت و بەتەواوی سوتا.
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٥.٢٢خولەکی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەکرا کە روداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی روداوهكه. دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی خاوەن ئۆتۆمبیلهكه خۆی بەئەنقەست سوتاندویەتی.