وەزارەتی دارایی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیێندراوێکی لەسەر پرۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار و دراو بڵاو كردەوە.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێندراوێکدا كە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، تێیدا هاتووە” لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لە لایەن وەزارەتەوە بە شێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت”.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشدار بن لە پرۆسەی کڕینی ئاشکرا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com