ئەسعەد مورادی
ئه‌ندامێکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق رایدەگەیەنێت، تائێستا له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى عیراقدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه. دەشڵێت ”هیچ پشكێك پێش رێككه‌وتنى ته‌واوه‌تى له‌نێوان هه‌ردوولا دیارى ناكرێت”.
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، لە لێدوانێکدا بە نوچەی گوت راگەیاند: رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی، دەچنەوە بەغدا و رۆژی دووشەممە و پێنجشەممە کۆبوونەوەکان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژەبودجەی 2021 تاوەکو 2023 دەکەین”.
ھەرێمی كوردستان بەشێكە لە پلانە ئابوورییەكە و نوێنەرانی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربوون. داڕشتنی ئەو بنەما ستراتیژییانە بۆ ئەوەیە لەڕووی ئابوورییەوە پلانێك دابڕێژرێت بۆ سێ ساڵی داھاتوو، کە جۆرێك لە سەقامگیریی ئابووری بێنێتە كایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆبوونەوانە دەبنە دواهەمین زنجیرە کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی پرۆژەی بودجەی ئەو سێ ساڵە، ئەگەر وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەکان زیاتر درێژنەکاتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، لەبارەی پشتکی هەرێم و پرۆژەیاسای بودجەی 2020، رایگەیاند: پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2020 زۆرباش بووە و چاوه‌ڕێى ده‌نگدانین له‌سه‌رى، به‌ڵام بودجه‌ى ساڵى داهاتوو پێویستى به چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌یه، کە تایبه‌ت به راده‌ستكردنى نه‌وت و ئیداره‌دانى ده‌روازه سنورییه‌كانە پێش ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم بكرێت.
شێروان میرزا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر راده‌ستكردنى 50%-ى نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كان، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵی داهاتووش له‌وه‌ى ئه‌مساڵ جیاوازتر ده‌بێت، چونكه هه‌رێم داواى موچه ته‌واوه‌تى و خه‌رجییه سیادییه‌كان و موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كات.
لەبارەی سەردانی شاندی هونەری هەرێم بۆ بەغدا شیروان میرزا گوتی ”شاندی هونه‌ریى له به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌كان و حسابات و هه‌نارده ده‌كات پێش دیاریكردنى پشكه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه”. ده‌شڵێت “پێموایه هیچ پشكێك پێش رێككه‌وتنى ته‌واوه‌تى له‌نێوان هه‌ردوولا دیارى ناكرێت”.