هەڵوێستی ئەوروپا قەیرانێکی زۆر مەترسیدار لەسەر ئێران دروستدەکات

0

ئەسعەد مورادی

وڵاتانی ئەوروپی هۆشداری دەدەنە ئێران و داوای لێدەکەن پابەندی بەڵێنەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی بێت، شرۆڤەکارێکی سیاسییش دەڵێت ”قەیرانێکی زۆر مەترسیدار بۆ سەر ئێران سازدەکات.

وڵاتانی ئەوروپی، کە دژی پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانن هۆشداری دەدەنە ئەو وڵاتە. هەروەها ئەگەری چالاککردنەوەی (ماشە) دەرچوون لە بەرجام و گەڕانەوەی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا و دواتریش هەڵوێستی ئەوروپاش بچێتە پاڵ هەڵوێستی ئەمریکا ئەوا دۆخی ئێران لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوخۆ-ش مەترسی جددی دروست دەبێت.

سێ وڵاتی بەهێزی ئەوروپی، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ئێران کرد دروستکردنی ئامێری سانتریفیوژ تایبەت بە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت و هەروەها بە تەواوی بە بەڵێنەکانی بابەند بمێنێتەوە و بە تەواوی هاوکاری پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات.

هەروەها لە راپۆرتێکدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی-ش دەڵێت، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ دە هێندە زیاتر کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد لەسەر دۆخی ئێران، لەبارەی هەڵوێستی سێ وڵاتی ئەوروپی لەسەر پەرەدەان بە بەرنامەی ناوەکی ئێران، رایگەیاند: بەباوەڕی من ئەوروپییەکان هەوڵ دەدەن بە بەدەستهێنانی هەندێک دەسکەوت لە ئێران لەمەڕ شلکردنەوەی پەرەپێدانی چالاکێ ئەتۆمییەکان، هێزی ئەوروپا بۆ پێشگرتن لە قووڵبوونەوەی کێشەی ناوەکی بگرن و لەلایەکی تریش نەبنە پاشکۆی گەڵاڵەکانی دۆناڵد ترەمپ و بەگشتی پێش بگرن بە چەلاک بوونەوەی مێکانیزمی پەلاپیتکە.(دەرچوون لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەندەوەی گەمارۆکان).

شاهۆ حوسێنی پێیوایە، ئەوروپا تا ئەو جێگایەی، کە ئێران وەڵامی ئەرێنی بە داخوازێکانی بداتەوە ناچتە پاڵ ئەمریکا و هەوڵدەدا سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت، بەڵام ئەگەر ئێران وەڵامی گونجاو بە داخوازییەکانی ئەوروپا نەداتەوە، بێ گومان بەرەیەکی یەکگرتووی بەربڵاو ساز دەبێت و ئەوە قەیرانێکی زۆر مەترسیدار بۆ سەر ئێران سازدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com