ئەسعەد مورادی
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایدەگەیەنێت، بریتانیا به‌نیازه هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه بنێرێته‌وه وڵاته‌كانی خۆیان كه داوانامه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه و هەروەها مۆڵەتی 21 رۆژەی بۆیان دیاری کردووە.
ئاوارە و پەنابەر بە تایبەتی لەو وڵاتانەی شەڕ تیایاندا روویداوە بە لێشاو روویان لە زۆربەی وڵاتە ئەورووپییەکان کرد، بەڵام کێشەی پەنابەران تەنیا رێگەی و پارە نییە، بەڵکو هەبوونی کەیسی جێی متمانە و پەسەندی دامودەزگای تایبەت بە پەنابەرانی ئەو وڵاتانەیە، کە رووی تێدەکەن، ئەوەش بەشێکی زۆر لە پەنابەران دوای رەتکردنەوەی داواکەیان تووشی بێهیواییەکی زۆر دەبن، بەڵام بە شوێن دەرفەتدا دەگەرێن بە هەرشێوەیەک بووە بتوانن مافی مانەوە بەدەست بهێنن، ئەمەش ساڵانێک دەخایەنێت، بەڵام زۆربەیان مانەوەیان بێ ئەنجامە.
لە رۆژی 3-9-2020، بەڕێوەبەری نوسینگەی پەنابەرانی فەرەنسی ڕایگەیاند، لە هەوڵێکی هاوبەشی ئەڵمانیا و فەرەنسادا 51 عێراقی لە ڕێگەی فڕۆکەوە گەڕێندراونەتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەش هەریەک لە کۆچبەران هەزار و 800 یۆرۆیان پێدراوە و لەگەڵ ئەوەش کاتێک گەیشتنە شوێنی خۆیان 3 هەزار یۆرۆی دیکەیان پێدەدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، لەبارەی بڕیارێکی بەریتانیا لەبارەی ئەو پەنابەرانەوە رایگه‌یاند: بریتانیا ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرت بكاته‌وه كه داواكاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه، لەو بارەشەوە نامه‌یه‌كی بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆچ ناردووه و ئاگاداری کردوونەتەوە، کە ئه‌و په‌ناخوازانەی داوانامه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه پێویسته له ماوه‌ی 21 رۆژدا ئەم وڵاتە به‌جێبهێڵن.
ئاری جه‌لال دەشڵێت، پێداچوونه‌وه به كه‌یسی داوانامه ره‌تكراوه‌كاندا ناكرێته‌وه، بەڵکو له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان پێده‌گات و پاش ئه‌وه‌ش ده‌بێت له ماوه‌ی 21 رۆژدا بریتانیا به‌جێبهێڵن.
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ئاماژە بەوە دەکات، کە له مانگی 6-ی ئه‌مساڵ، ناوه‌ندی یاسای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بریتانیا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی په‌نابه‌ره‌كان ده‌ربڕیوه، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه.