بە بۆنەى پەنجا ساڵ دامەزراندنى یەكێـتى زانایانى كوردستان نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان پەیامێكى بڵاوكردەوە و رۆڵى زانایانى ئاینى لە پتەوكردنى بنەماكانى پێكەوە ژیان و لێبوردەیى بەرز نرخاند.
دەقى پەیامى سەرۆكى هەرێم لە یادى دامەزراندنى یەكێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان
له يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين.
زانایانی ئایینی هه‌ميشه ڕۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگری‌کردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه، ئێمه به ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکيان ده‌ڕوانين و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين.
هەر لەم بۆنەیه‌دا داكۆكى له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌ك له هه‌وڵه‌كانى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکه‌ين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2020