ئەسعەد مورادی، تایبه‌ت به نوچه نێت
فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت رایگه‌یاند، واده‌ى هه‌ناردنى 320 ملیاره‌كه به‌نده به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقه‌وه كه ئه‌ویش دواى 24ى مانگ ده‌ست پێ ده‌كات.
تا ئێستا به‌غدا ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ى نه‌ناردووه، كه له مانگى رابردوو مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت، فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا، واده‌ى ناردنى پاره‌كه‌ى دیارى كرد و گوتى، “ناردنى پاره‌كه ده‌كه‌وێته دواى ده‌ستپێكردنى دابه‌شكردنى مووچه له لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌نده‌وه، كه به شێوه‌یه‌كى گشتى له دواى 24ى هه‌موو مانگێك حكوومه‌تى عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات.
فارس عیسا بۆ نوچه نێت دووپاتیشى كرده‌وه، هیچ كێشه وگرفتێك له‌باره‌ى ناردنى پاره‌كه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه نییه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ى پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، حكوومه‌ت مانگانه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێویستى به 890 ملیار دینار هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به داهاتى ناوخۆ و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به‌غدایش 890 ملیاره‌كه ته‌واو نه‌كراوه، بۆیه له دوو مانگى رابردوودا حكوومه‌ت بڕینى 21% مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى په‌یڕه‌و كردووه.