بزووتنەوەی ئیسلامی دواجار بڕیاریدا

0

ئەسعەد مورادی : تایبەت نوچەنێت

عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند، ئەمڕۆ (12-9-2020) ئەنجوومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەتەوە و بڕیاری بەستی کۆنگرەی 12-ی دا.

بزووتنەوەکە ساڵی 1987 لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە ئێران راگەیێندرا. 

بزووتنەوەی ئیسلامی یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە باشووری کوردستان راگەیێندراوە و تاوەکو ئێستاش 11 کۆنگرەی بەستووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. عەبدوڵڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی بڕیاری بەستنی کۆنگرە و کاندیدی رابەری گشتی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەتەوە و لەوێ بڕیاری بەستنی کۆنگرەی 12 دراوە، کە لە 1-11-2020 کۆنگرەکە ببەسترێت.

عەبدوڵڵا وەرتی گوتی، “عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید نەکاتەوە و کۆنگرە کەسێکی دیکە هەڵدەبژێرێت”.

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، “ئێمە لە هەڵبژاردنی رابردوو کورسی پەرلەمانیمان لە دەستدا، (یەک کورسییان هەبووە) بۆیە دەمانەوێت ئەو کۆنگرەیە بکەینە وێستگە و بنەمایەک بۆ هەستانەوە”

عەبدوڵڵا وەرتی گوتیشی، “هەوڵیش دەدەین کۆمەڵێک خەڵک، کە دوور کەوتوونەتەوە بە هەرهۆیەک لە هۆیەکان، بە مەرجێک لەو چوارچێوە ستراتیژیەتەی حزبەکە رازبن بەشدارییان پێدەکەین”. 

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان، بزووتنەوەیەکی سیاسی پەروەردەیی جیھادی ئیسلامییە و لە سەر پێڕەوی ئەھلی سوننەت و جەماعەت کار دەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ئیسلامییەکان لە کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com