گەمارۆکان ئێران بەرەو داڕمان دەبا

0

ئەسعەد مورادی

جەعفەر حامیدی، شارەزای کاروباری سیاسی ئێران، تایبەت بە نوچەنێت-ی گوت، ھەڕەشەی یەک یان چەند زلھێزێک، دەتوانێ دەسەڵاتێکی سەرەڕۆی وەک ئێران تا سنووری بە چۆکداھێنان، لاواز بکات.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو لە چەند تویتێكدا رایگەیاند، سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر وڵاتێكی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان بیەوێت ئەركەكانی جێبەجێ نەكات دەربارەی ئەو سزایانە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەیە دەسەڵاتە ناوخۆییەكانی بەكاربھێنێت، بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا، لەپێناو گەرەنتیكردنی سزاكانی یوئێن بۆ سەر ئێران.

پۆمپیۆ گوتیشی، نەخشەڕێگەكەیان سەپاندنەوەی سەرجەم سزاكان لەخۆ دەگرێت كە پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندبووی، لەوانەش گەمارۆی چەك و ئێرانیش ناچارە پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێت.

لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ناتوانین ھیچ ھەنگاوێك بنێین دژ بە نەخشەرێگای ئەمریكا بۆ گێڕانەوەی سزاكانی سەر ئێران.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. جەعفەر حامیدی، شارەزای کاروباری سیاسی ئێران، لەبارەی گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆسەر ئێران پێیوایە، لە سایەی پێوەندییە چڕو پڕەکانی بازاڕی ئازاد و نیازی کۆمەڵگای خاوەن ئابووریی بەھێز، بە یەکتر و پێویستی بانکە نێودەوڵەتییەکان بە بانکی ناوەندی ئەمریکا، کۆمەڵێک فاکتەری دیکە دێتە ئاراوە و ھەموان دەبێ پێڕەوی لەو کۆمەڵە فاکتەرە بکەن، کە نۆڕمێکی جیھانی بەڕێوەی دەبا، بۆیە لێردایە کە بایکۆتی فەرمی و ھەڕەشەی یەک یان چەند زلھێزێک، دەتوانێ دەسەڵاتێکی سەرەڕۆی وەک ئێران تا سنووری بە چۆکداھێنان، لاواز بکات.

ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێت، کە ئەمریکا وەک یەکەم و بەھێزترین ئابووری جیھانی، کە زیاتر لە ٨٠٪‏ ی بڕیارە ئابوورییەکانیش ھەر لە لایە، بۆیە ئەگەر ئەمریکا بڕیاری خۆی بدا، وەک ئێستا کە سوورە لەسەری، دەتوانێ پێش بە لابردنی گەمارۆی چەک بگرێت و سزا بۆ بانکە جیھانییەکان، وڵاتە پیشەسازییەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دیاری بکات. 

سەبارەت بە سەپاندنەوەی ئەم سزاکان چ دۆخێک چاوەڕێی ئێران و دەسەڵاتدارانی دەکات حامیدی دەڵێت، درێژەی گەمارۆکان بارودۆخی ئێران زیاتر لە ئێستاش دەگۆڕێ و لە ئاکامدا ئێران بەرەو داڕمان دەبا. دراوی ئیران لە ماوەی چەند مانگێک دا چوار ھێندە نرخی خۆی لە دەستداوە؛ ئێستا نرخی (١$) بەرانبەرە بە (٢٧٥٠٠) تمەنی ئێرانە. نرخی پێداویستی رۆژانەی خەڵک لە ٣٠٪‏ بۆ ٧٠٪‏ زیادی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com