ئەسعەد مورادی: تایبەت بو نوچەنێت
به‌رپرسی پارتێكى رۆژئاواى كوردستان ره‌خنه له‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌گرێت كه پارته سیاسییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به نیازن دروستى بكه‌ن و ده‌ڵێ، دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له نێوان خۆیان دابه‌شكردووه، ده‌رفه‌تیان به ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆ نه‌داوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای کورد لە رۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێ، “هەر شێوەی دەستپێکی ئەو ئەنجومەنە هەڵە بوو چونکە ئەنەکەسە و تەڤدەم بە نهێنی کۆبوونەتەوە، بۆیه ئێمە تێبینی زۆرمان لەسەر ئه‌م پرۆژه سیاسییه هەیە”.
یه‌كێك له‌و تێبییانهى مه‌حموود محه‌مه‌د هه‌یه‌تى، له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه باڵاكهیه، ئه‌و ده‌ڵێ، ” ئه‌وان دەڵێن تەڤدەم (١٦ کەس)٤٠% و ئەنەکەسەش (١٦)٤٠% ئەو ٢٠% (٨ کەس) دیکە پێک‌بێت لە کەسانی سەربەخۆ، بەڵام لە کردەوەدا لە ناوخۆیاندا سه‌ربه‌خۆكانیان دابه‌شكردووه ١٠% (٤ کەس) بە ١٠% (٤ کەس) دابەشیان کردووە، کە هەر بووەتەوە ٥٠% بە ٥٠%.