ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه
جوان رۆژبه‌یانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌ى راگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ر یه‌كه له خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكى گشتى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن.
جوان رۆژبه‌یانى ئامانجى بانگهێشتكردنه‌كه‌ى روونكرده‌وه و گوتى، “بۆ گفتۆگۆكردنه لەسەر ئەو پرۆژەیەی كە حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ئامادەی كردووە“.
دواتریش گوتى، “ئەوان روونكردنەوە دەدەنە لیژنەکەمان سەبارەت بە ڕاپۆرتەكە و ئەو پڕۆژەیەی کە ئامادەیان كردووە، گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت و ئەگەر هەر خاڵێك پێویست بێت لە ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە زیاد دەكرێت”
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى باسى له‌وه كرد، بڕیارە شاندێكی هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری كاروباری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، سەردانی بەغدا بكەن بۆ گفتۆكردن لەسەر دۆخی ناوچە كوردستانییەكان.