شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
دواى ئه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى دا بۆ سه‌قامگیریى عێراق هاوكاریى حكوومه‌ته‌كه‌ى بكات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان له لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه ستایش ده‌كرێ و سیاسه‌توانێكى عێراقییش ده‌ڵێ، “هه‌ڵوێستى نێچیرڤان بارزانى ئازایانه و جوامێرانه‌یه”.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه به نیازه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریى بكات، وه‌ك چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، له بارودۆخێكى سه‌ختدایه وعێراقیش به بارودۆخێكى ئاڵۆز تێده‌په‌ڕێ، مسته‌فا كازمى كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه ده‌كات، له‌وانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وچه‌كداماڵین و چا‌ره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایى، جڵه‌وكردنى میلیشیاكان كه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه بیانى و دیپلۆماسییه‌كان.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه كازمى پێویستییه‌كى زۆرى به پشتگیریى هه‌یه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له عێراق ده‌توانن بڕیار بده‌ن جا له‌ناو هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى بێت.
كورد ده‌توانێ چى بۆ كازمى بكات؟
له‌و تێگه‌یشتنه‌ى سه‌ره‌وه هه‌فته‌ى رابردوو، نوچه نێت راپۆرتێكى تایبه‌تى بڵاوكرده‌وه و پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد، ئایا كورد ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر ده‌بێ له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى كازمى یانیش هاوكار ده‌بێت؟ له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانه‌ى قسه‌یان كردووه به پێویستى ده‌زانن هه‌رێمى كوردستان هاوكاری حكوومه‌تى كازمى بێت، وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ندان تێبینى له‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته هه‌یه. به‌ڵام له روانگه‌ى ئه‌وه‌ى كورد دووره‌په‌رێز نه‌بێ و دواتریش له‌و باوه‌ڕه‌ى كه كورد ده‌توانێ كاریگه‌رى هه‌بێت، دووپاتى ئه‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێ كورد پشتگیریى به‌غدا بكات و نه‌وه‌ك ته‌نیا به داواكردنى مافه‌كانى خۆى واز بهێنێ، كه به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وانیش سه‌خت بوو.
كه گرژییه‌كان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى نێچیرڤان بارزانى هاته‌ده‌نگ
له كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو گرژییه‌كان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى، ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى باڵوێزخانه‌كه‌ى كرد له به‌غدا و داواى له عێراق كرد به په‌له سنوورێك بۆ هێرشى میلیشیاكان دابنێ. ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددى وه‌رگیرا بۆیه هه‌ر یه‌كه له موقته‌دا سه‌در و هادى عامرى داوایان له‌لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانى وڵاتانى بیانى له عێراق.
له‌و كاته‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه:
به نیگه‌رانیه‌كى زۆره‌وه چاودێرى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه ده‌كه‌ین كه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌و نێرده دیپلۆماسى و بنكانه‌ى هاوپه‌یمانان كه عێراق له تیرۆر ده‌پارێزن. پاڵپشتى له هه‌وڵى سه‌ركرده‌كانى عێراق ده‌كه‌ین بۆ رێگرتن له هێرشى زیاتر، ئاماده‌یین بۆ یارمه‌تییدان بۆ زامنكردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له وڵات.
پاڵپشتى نێچیرڤان بارزانى بۆ حكوومه‌تى كازمى له چ روانگه‌یه‌ك هاتووه؟
هه‌ندێك پێیانوایه عێراق له دۆخێكى وه‌ها نییه تا هه‌رێمى كوردستان هاوكاریى بكات و به هه‌رێمى كوردستانیش راست نابێته‌وه، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه بیرى شۆڤێنییه‌ت ده‌سه‌ڵاتى عێراقى به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌و كاته‌دا هیچ هاوكارییه‌كى كورد سوودى نییه. له‌وانه میسال ئالووسى كه سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ناوبانگى عێراقه و به دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ كورد ناسراوه، له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت گوتى، “به داخه‌وه به كورتى ده‌ڵێم، شۆڤێنیزم به‌رگه‌ى سه‌ركه‌وتنى كورد ناگرێ، ئه‌ی چۆن به‌رگه‌ى هاوكارى و پاڵپشتى كورد ده‌گرێ”.
وێراى ئه‌م تێبینیانه‌یش نێچیرڤان بارزانى هاوكاریى خۆى بۆ حكوومه‌تى عێراق راگه‌یاندووه، بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ر جارێكى تر پرسیارى ئه‌وه بكرێت بۆچى نێچیرڤان بارزانى هاوكارى كازمى ده‌كات؟ سه‌رۆكى هه‌رێمى خۆى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه.
له هه‌فته‌ى رابردوو سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له چه‌ند شاندێكى بیانى كردووه و له گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌میشه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كێشه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا له‌سه‌ر مووچه و بودجه نییه، به‌ڵكو كێشه‌ى گه‌وره‌تر په‌یوه‌ندى به سه‌قامگیریى عێراقه‌وه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له دیدارێكى سه‌رۆكى هه‌رێم و مارتن هووسى باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق كردووه و له دیداره‌كه نێچیرڤان بارزانى به نوێنه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپاى گوتووه كێشه‌كانى هه‌ولێر وبه‌غدا ته‌نیا بابه‌تى مووچه وبودجه نییه، به‌ڵكو ئه‌م دوو بابه‌ته‌یش په‌یوه‌ستن به سه‌قامگیرى عێراق بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كار بۆ سه‌قامگیریى عێراق بكه‌ن.
جگه له روانینى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ سه‌قامگیرى عێراق، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه نیچیرڤان بارزانى دووپات له‌سه‌ر پاراستنى بیانییه‌كان و هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه، له په‌یامه‌كه‌یشیدا به راشكاوى باسى له‌وه كردووه كه ئه‌وان هاوكارىی عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن له دژى تیرۆریستان.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورد حه‌زى له ئاسایشه و چه‌ندان ساڵه توانیویه‌تى له ناوچه‌كانى خۆى ئاسایشى هاووڵاتیان و بیانییه‌كان بپارێزێ.
چۆن سه‌یرى ئه‌و هه‌وڵه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كرێ؟
باسل كازمى سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقییه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت باس له‌وه ده‌كات بینینى ئه‌و هه‌ڵوێسته له نێچیرڤان بارزانى سه‌یر نییه، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ى هه‌یه.
باسل كازمى له لێدوانێكه‌ى گوتى، “هەموو کات وبە بەردەوامی دەبینین هەرێمی کوردستان لە خەمی پاراستنى دیپلوماتکارەکانه، تا دوور بن لە هەموو هێرشێکی دوژمنانە. نێچیرڤان بارزانی بەم هەڵوێستەی خاڵی لەسەر پیتەكان داناوە ئەوەش یەكەم جار نییە لە نێچیرڤان بارزانی بیبینین “.
باسل كازمی له لێدوانه‌كه‌ی گوتیشی “کاتێک هێرش دەکرێتەسەر نێردراوە دیپلۆماتکارەكان لە عێراق، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە ناتوانین ئاسایش بۆ هاووڵاتیانیش دابین بکەین نەك هەر دیپلۆماتکارەكان، هەركات ئێمە توانیمان ئاسایش بگەڕێنینەوە و یاسا لە سەرووى هەمووانەوه بێت و دەست بەسەر ئەو گروپانە دابگرین كه گێره‌شێونێن، ئەوكاتە دەتوانین سیستەم بۆ دەوڵەت بگەرێنینەوە”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستىه‌كانى هه‌رێمى كوردستان باسل كازمى گوتى، “ئێمە دەستخۆشی لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەكەین ، لە سەرووی هەمووانەوە نێچیرڤان بارزانی هەموو کات لەگەڵ سەقامگیری عێراقە و دەیەوێت عێراق كراوە بێت لەگەڵ هەمو وڵاتان چونكە عێراق پێویستی بە پاڵپشتی وڵاتانە بۆ بنیادنانەوە” .
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یشی هه‌ڵوێسته‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى به‌جوامێرانه وه‌سف كرد و گوتى، “ئێمە ئەو هەڵوێستە جوامێرانه و ئازایانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پاڵپششتی كردنی لە عێراق و كۆتایی هێنان بەو گرووپە چەكدارانە و میلیشیاكانی كە هەمیشە مەترسین بۆ سەر عێراق و پەیوەندیە دەرەكیەكانی” .