ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچە
به بڕیارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه و له چوارچێوه‌ى یاساى چاكسازيى یه‌كه‌ى ژمێریاریى یه‌كه‌كانى 70 و 80 خرایه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
عوسمان سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمان به “نوچه”ى گوت، “یەکخستنی هێزی پێشمەرگە یەکێکە لە ماددەکانی یاسای چاکسازی وئێمەيش پشتگیريی دەکەین”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به بڕیارێكى وه‌زیرى پێشمه‌رگه یه‌كه‌ى ژمێریاریى یه‌كه‌كانى 70 و 80 خراونه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ته‌واوى پێشمه‌رگه.
عوسمان كه‌ریم ده‌ڵێ، “هیواى ئه‌وه ده‌خوازم هێزی پێشمەرگە ببێته هێزێکی نیشتیمانی و کەس نەڵێت ئەمەیان سەربە یەکێتی یان پارتییە، تەنیا سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بن و بڕیار و رێنمایی وەزارەتی ێشمەرگە جێبەجێ بکەن”.
سه‌باره‌ت به ئه‌ركى لیژنه‌كه‌یان عوسمان كه‌ریم ده‌ڵێ، “زۆربه‌ى ئه‌و مادانه‌ى له یاساى چاكسازيى هاتووه سه‌باره‌ت به یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئێمه‌وه پێشنیار كراون و له‌مه‌ودوایش چاودێريى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى مادده‌كان ده‌كه‌ین”.