ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان له لێدوانێكى بۆ مووچه ده‌ڵێ، ناڕازیبوون له مووچه بابه‌تێكى گشتییه، هه‌موو فه‌رمانبه‌ر ومامۆستایانى گرتووه‌ته‌وه، ناڕه‌زایى مامۆستایان به‌شێكى تر‌ى په‌یوه‌ندى به سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى هه‌یه.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باس له ناڕه‌زاییه‌كانى مامۆستایان ده‌كات كه چه‌ند رۆژێكه له هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د گوتى، “لە هەرێمی کوردستان بە فەرمانبەر ومامۆستاوه، کەس نییە لە دواکەوتنی مووچە، لێبڕینی مووچه رازى بێت، مەگەر ئەوانەی بەرژەوەندییان لەگەڵ بارودۆخەکە دەگونجێت”.
به بڕواى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان، مامۆستایان كێشه‌یه‌كى تریشیان هه‌یه ئه‌ویش به “بڕیاری خێرا لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن” ناو ده‌بات.
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات داواكارییه‌كانى مامۆستایان به‌م شێوه‌یه دیار بكات و بڵێ، “داواکاریی ئێمە کە داواکاری هەموو مامۆستایانی کوردستانە بریتییە لەوەی، مووچە مانگانە بە بێ لێبڕین بدرێت لەگەڵ پێداچوونەوە بە بڕیاری سیستەمی ئەلیکترۆنی”.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى دووه‌م سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستیایان هۆكارى ناڕه‌زایبوونه‌كه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “چونکە ئەو سیستەمە پێویستی بە پێداچوونەوەیە و لە هەرێمی کوردستان ئەو زەمینەیە فەراهەم نەبووە تاکو ئەو سیستەمە پشتی ببەسترێ و بکرێتە جێگرەوە پرۆسەی پەروەردە لەناو هۆڵەکانی خوێندنگه”.
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان داواكارییان به حكوومه‌ت داوه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌بوو ئه‌وا “به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نییانه” له‌سه‌ر داواكانى خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.