ئا: شلێر سه‌عید
رووبار ره‌شید كاكه‌یى، دوایین كلیپى خۆى به ناوى “ناسنامه” بڵاوكرده‌وه، كه باس له كاكه‌ییه‌كان ده‌كات و ده‌شڵێ، “له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه به‌رده‌وام ده‌بم و له‌به‌ر بڕێك پاره له رێچكهكهم لا ناده‌م”.
دوێنێ به‌رهه‌مێكى نوێى رووبار ره‌شید كاكه‌یى بڵاوكرایه‌وه، به ناوى “ناسنامه”. رووباره له په‌یجه‌كانى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیارى له‌باره‌ى كاره هونه‌رییه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ “ئه‌م به‌رهه‌مه‌م باس له ماڵوێرانى كاكه‌ییه‌كان ده‌كات كه ئه‌وان شانازى به كوردبوونى خۆیان ده‌كه‌ن”.
وه‌ك رووبار باسى كردووه كلیپه‌كه له هه‌ڵه‌بجه تۆماركراوه، ده‌رهێنانى لایه‌ن ره‌نج حاجییه‌وه بووه، شیعرى گۆرانییه‌كه‌یش له‌لایه‌ن هانۆ كاكه‌یى نووسراوه و ئاوازهكهیشى له‌لایه‌ن ئیبراهیم فه‌تاح و ئه‌حمه‌د هه‌یاس دانراوه.
رووبار زۆر شانازیى به‌و كلیپه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌مه رێچهكهى تایبه‌تى خۆمه و بۆ كه‌مێك پاره‌ى له‌م رێچكه‌یه لاناده‌م”.