بەهرە حەمەڕەش
دکتۆر محەمەد ناسر سیمایی، پسپۆڕی دەرونی لە گفتوگۆیەکی نوچە، ئاماژە بە کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر کۆمەڵگە دەکات و چارەسەرییەکان بە ئەرکێکی گشتگیردەکات دەخاتەروو.
نوچە: لەکاتی شەڕدا، توندڕەوی و رۆحی توندوتیژی تاچەند لە کۆمەڵگەدا هەڵدەکشێ ؟
د.سیمایی: جه‌نگ خۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرۆكی توندوتیژییه و بەر لە روودانی توندوتیژییه‌كانی هه‌ڵكشاندووه – به‌ڵام له جه‌نگدا توندوتیژی ره‌وایی و پاساوی ره‌وا ونارهوای زۆرتر ده‌گرێته‌خۆ، هه‌م به‌گوێره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی لایهنگیرییهكان قوڵ و به‌رین وفرهجۆرتر ده‌بێته‌وه .
نوچە: شەڕ کە لەوڵاتێکدا هەڵگیرسا تاچەند و چۆن کار دەکاتە سەر جۆری ئارامی و توندوتیژی خێزانەکانیش؟ چۆن ئەو کاریگەرییە دەگوازرێتەوە ناو خێزانەکان؟
د.سیمایی: جه‌نگی دوو وڵات هه‌ر له خۆیدا هێمای پیاوسالارانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه و دژایه‌تیی راسته‌خۆی مافی ژن و مافی منداڵه. بۆیه خێزان له توندوتیژیدا نوقوم ده‌كات. زۆر چیرۆك هه‌یه له هه‌واڵی كوژرانی کەسێک و نه‌مانی، جه‌نازه‌ی هاتووەتەوە ژنه‌كه‌ی بەپێی نەریت هاوسەرگیری لەگەڵ برای هاوسه‌ره‌كه‌ی یان خزمێکی نزیکی کردووەتووەو دوای چه‌ندساڵێک هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە.
لە شەڕدا پیاو ده‌یان شه‌و له به‌ر رمبه‌ی تۆپ و ساروخ، رۆژی كردووەتەوە یان مه‌یت وبرینداری هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌كانی خۆی گواستۆته‌وه ، تێكچوونی گوێ و ئه‌عسابی توشی توڕه‌یی یان جۆرێك له خه‌مۆكی یان دڵەڕاوکێ دەبێت، كه‌واتە شەڕ لە هەموو لایەکەوە مه‌ترسییه له‌سه‌ر خێزان.
نوچە: لەکاتی جەنگدا تا چەند ژن و مناڵ دەبنە قوربانی، بۆچی ژن و منداڵ زیاتر دەبنە قوربانی ؟
د.سیمایی: له جه‌نگدا به‌گشتی ژماره‌ی بریندار و كوژراوانی پیاوان زۆرتره. به‌ڵام نایه‌كسانی له‌وه‌دایه كه‌وا ئه‌وان خۆیان جه‌نگ دروستدهكەن و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن، ئاساییه كه زیانی زۆرتر بەر ژن و منداڵیان بكه‌وێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی نامرۆڤانه‌ی ملهورییهوه ده‌یان وسه‌دان هه‌زار ژن ومنداڵ توشی و كۆچ و دیلی یان بێبه‌شی له خوێندن و مافی چارهنوسینی خود ده‌بن. وهكوهۆكارهسهرهكییهكانیش ده‌كریت بڵێین:
- برسێتی و بێبەشی راسته‌خۆ یان ناراسته‌خۆ له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان وه‌كوو سه‌رپه‌نا، سوته‌مه‌نی، پاریزراوی.
- تیكچوونی ژینگه(گه‌ڕه‌ك و شینایی- سه‌رچاوه‌ی ئاوی خاوێن – خویندنگه و بنكه‌ی ته‌ندروستی).
- به‌كارهینانی ژن و منداڵ وه‌كو كه‌ره‌سه‌ی هه‌رزان بۆ تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر – بارمته‌گرتن – به قه‌ڵغان كردن یان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له لایه‌ن شه‌ڕڤانی نه‌فس نزم و بی ویژدان و ترسنۆكهوه.
نوچە: مەبەست چییە لە قوربانی بوونی ئەوان ، جەستەییە یان چی تر ؟
د،سیمایی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی له وه‌ڵامی پیشودا پیشكهشكرا و ده‌ره‌نجامه‌كانی وه‌كوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناچاریی خێزان – تۆقین و تراوما و زه‌بری ده‌رونی (به بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو مه‌یدانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ سهنگهریشیان هه‌بیت)–ئه‌شكه‌نجه‌دران و ده‌ستدرێژیی سێكسی و سکپڕبوونی زۆره‌ملی كه ته‌نانه‌ت له كەمپی ئاوارهكانیشدا ریژه‌ی زۆر به‌رزی هه‌یه. –گرفته‌كانی لاوازبونی شوناس و سومعه‌ی كه‌سایه‌تی له ئاواره‌یی و كۆچدا.
نوچە: کۆمەڵگەی دوای شەڕ، تاچەند کۆمەڵگەیەکی ئاساییە بۆ مافی ژن و مناڵ ؟
د.سیمایی: دەتوانین بەمجۆرە باسی بکەین:
1- زۆربه‌ی زیانه‌كانی جه‌نگ بۆ به‌دیلگیراوان، كه‌مئه‌ندامان وه‌ك برینی كۆن یان وه‌كو شێرپه‌نجه‌ی بێ چاره‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌ون .
2- دابرانی ئه‌ندامانی خیزان له خویندن و رۆشنبیری، گوشاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گه‌ره‌ك وكەمپ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كان.
3- ئابوریی دارماو و بێ به‌زه‌یی و له‌سه‌ر بنه‌مای قاچاخ ، به‌دخۆراكی و قه‌له‌قی داهاتوو تا ده‌یان ساڵ هه‌ڕه‌شه و زیانی ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پاش جه‌نگ به تایبه‌ت سه‌رسنورو ناوچه لەیەکنزیكهكان.
نوچە: ئایا کۆمەڵگەی دوای شەڕ بەئاسانی واز لەو توندوتیژیانە دەهێنێت کە زەمەنی شەڕ پێی بەخشیووە؟
د،سیمایی: ترس و توندوتیژیی درێژخایه‌ن وداماویی فێركراو له ناخی مرۆڤدا وه‌كو برینی كۆن سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. جه‌نگ زۆربه‌ی تاكه‌كان توشی رق و كینه یان ملهوری یان داماوی و ملكه‌چی ده‌كات كه ئه‌مانه پاشخانی توندوتیژیی درێژخایه‌نن. نمونه‌یه‌كی زۆر روون و گه‌وره لە جیهانی ئه‌ده‌بدا واته (جه‌نگ و ئاشتی)ی نووسراوی تۆلستۆیدایه ، جه‌نگ ته‌نانه‌ت له كاتی بوون به ئاگربه‌ست و ئاشته‌واییدا(وه‌كوو جه‌نگه‌كانی ناوچه‌ی كریمه)، ته‌قه‌ی خۆشی و جۆرێك توندوتیژی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. یان توندوتیژی له دابه‌شكاریی غه‌نیمه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانی لایه‌نی سه‌ركه‌وتوودا رووده‌دات.
نوچە: چی بکرێت بۆ ئەوەی توندوتیژییەکان کەمتر بکرێنەوە ؟
لەڕووی زەمەنەوە چەندی ئەوێ تا کاریگەریی شەڕ بەسەر کۆمەڵگەوە نەهێڵدرێت ؟
د.سیمایی: زۆر شت هەیە کە پێویستە بکرێت وەکو:
1- په‌ره‌پێدانی خزمه‌تی رێنمایی و چاره‌سه‌ریی ده‌رونی له تۆڕی ده‌رون ساغیدا بۆ ئه‌و ناوچه و كه‌سانه‌ی وا راسته‌خۆ و ناراسته‌خۆ به‌ركه‌وته‌ی زه‌بری ده‌رونی یان زیانه‌كانی تری جه‌نگ بوون.
-2له ئاستی جه‌ماوه‌ری و گشتگیردا، جۆره‌ها خول و سمینار‌و چالاكیی مه‌یدانی بكرێت له سه‌ر كو‌لتور و شاره‌زاییه‌كانی كونترۆلی توڕه‌یی، پێكه‌وه‌ژیان، ژینگه‌پارێزی و لێبورده‌یی و له هه‌موویان گرنگتر له بواری پیویستیی چه‌ك داماڵین و و رێكاره‌كانی ناسهربازیگهریدا . (سێزده ولاتی جیهان 15-20 ساڵه كه وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كان، سوپا‌و هێزی جه‌نگییان نه هێشتووه و ته‌نانه‌ت پۆلیسیشیان به بێ چه‌ك ده‌وام ده‌كات). ره‌نگه لاوازكردن و داخستنی میدیاكانی جهنگسالاری و لایه‌نگیری رێكار و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م چاكسازییانه بیت.
-3سڕینه‌وه‌ی رواڵه‌تی وێرانییه‌كانی سروشت و ژینگه، بنبڕكردنی نایه‌كسانی و هه‌ژاری و بێكاری له ناوچه تێوهگلاوهكاندا.
پرۆفایل:
محمد ناسر مستەفا محمدسعید
لە دایکبووى ١٩٦٤ سەقز لە کوردستانى رۆژهەڵا
بەکالۆریۆس : پەرستارى – زانکۆى حکومى شەهیدبهشتى تاران 1987
خوێندنى ماستەر: زانکۆى ئازادى تاران- ساڵى (1991) لە بوارى دەروونزانى پەروەردەیى .
ئەندامى ئەنجومەنى رینماییکارانى ئیران – 1998
دکتۆرا: رێگاکانى وانەگوتنەوەى گشتى و پەیرەوى خوێندن