راپۆرتى شیكارى تایبه‌ت به نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى 30 ساڵ زووتر كوردى كرده خاوه‌نى نه‌وت
زۆربه‌ى مووچه‌ى ئه‌مساڵيش به داهاتى نه‌وت دابین كراوه
په‌رله‌مانتارێك: داهاتى نه‌وت زۆر له‌و پاره‌یه زیاتر كه له به‌غداوه دێت
به‌ر له نه‌وت كورد له‌سه‌ر هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌ژیا
ئه‌وه‌ى داوا ده‌كات داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكرێ، با بیر له‌وه بكاته‌وه به‌غدا چى بۆ به‌سره كردووه تا به نه‌وت بۆ هه‌رێمى كوردستانیشى بكات؟
كاتێك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بیرى له هه‌ناردنى نه‌وت كرده‌وه، رووبه‌ڕووبه‌رووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌تێپه‌ڕبوونى كات ده‌ركه‌وت، كورد بووه خاوه‌نى داهاتێكى نوێ، به شێوه‌یه‌ك كه له كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا وده‌ره‌وه كارتێكه به‌ده‌ست كورده‌وه، جیا له‌وه‌یش نه‌وه‌ك ته‌نیا ئه‌مساڵ تاكه داهاتى سه‌ره‌كى هه‌رێم بووه، به‌ڵكو له ئاینده‌یش دا ئه‌و داهاته ڕه‌شه، له رۆژگارى ره‌ش و سپى به كه‌ڵكى كورد دێ.
به‌ر له نه‌وت كورد چى هه‌بوو؟
له‌دواى راپه‌ڕینه‌كه‌ى كوردستانى باشوور، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانرا. به‌هۆى كه‌مى ئه‌زموون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانڕه‌وایى، كورد به‌شێوه‌یه‌كى باش نه‌یده‌توانى داهات “ئه‌گه‌ر هه‌بووبێ” به‌ڕێوه‌ى ببات. ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاتى عێراق كه به ده‌ست به‌عسه‌وه بوو، ته‌واوى هاوكارییه داراییه‌كانى به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڕى.
به‌مه‌یش كورد هیچ داهاتێكى فه‌رمى له حكوومه‌تى عێراق نه‌مایه‌وه، ته‌نیا داهاتى ناوخۆ و ده‌ره‌وه نه‌بێت، داهاتى ناوخۆ له دوو به‌ش پێكهاتبوو، ده‌روازه سنوورییه‌كان “داهاتى گومركى”دووه‌میش ئه‌و پاره‌یه بوو كه له باج وخزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوخۆ كۆ ده‌كرایه‌وه. داهاتى ده‌ره‌وه‌یش له چوارچێوه‌ى هاوكارییه مرۆییه‌كان بوو كه به هه‌رێمى كوردستان ده‌درا.
بۆیه ده‌توانین سه‌رچاوه‌كانى داهات له هه‌رێمى كوردستان له ساڵانى 1992- 2003 به‌مشێوه‌یه ریزبه‌ندى به‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: عێراق به ته‌واوى نه‌ما بوو
دووه‌م: ناوخۆ (گومرك و خزمه‌تگوزارییه‌كانى تر)
سێیه‌م: هاوكارییه مرۆییه‌كان ( رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌وڵه‌تى بیانى)
چواره‌م: ئه‌و داهاته‌ى كه له بڕیارى 986ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وت كه به “پرۆگرامى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك” ناسرا بوو. بڕیاره‌كه له نیسانى 1995 ده‌رچوو و له 1996 به‌شێكى كه‌مى بۆ كوردستان ره‌وانه ده‌كرا.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت، سه‌رچاوه داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كاته وه‌ها به ئاسانى دابین نه‌ده‌كرا و تا بۆ به یه‌كسانى به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش بكرێت، به‌ڵكو چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌بوو كه پرۆسه‌ى به‌ده‌ستهێنان و دابه‌شكردنى داهاته‌كه‌ى تێكدابوو له‌وانه:
یه‌كه‌م: شه‌ڕى ناوخۆ
دووه‌م: دوو ئیداره‌یى
سێیه‌م: گه‌نده‌ڵى
چواره‌م: خراپى به‌ڕێوه‌بردن و كه‌مئه‌زموونى
ئه‌م بارودۆخه تا ساڵى 2003 واته تا كه‌وتى رژێمى به‌عس و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقى نوێ به‌رده‌وام بوو.
ده‌وڵه‌تى عێراقى نوێ و شه‌ڕى داهات له‌گه‌ڵ كورد
كاتێك رژێمى به‌عس له عێراق رووخا و كورد له پرۆسه‌ى بنیادنانه‌وه‌ى عێراق به‌شداربوو. سه‌رچاوه‌ى داهاتى عێراق بۆ كورد په‌یدابووه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 17 ساڵى رابردوودا ئه‌و داهاته وه‌ها به ئاسانى به‌ده‌ستى كورد نه‌گه‌یشتووه. له‌ساڵى 2005 عێراق ریفراندۆمى بۆ ده‌ستوور كرد و ئه‌و ده‌ستوور له ماده‌یه‌كیدا باسى نه‌وتى عێراق كردووه و گوتوویه‌تى “نه‌وت موڵكى هه‌موو عێراقییه‌كانه”.
كورد زیره‌كانه ئه‌و هه‌له ده‌قۆزیته‌وه و ده‌ست بۆ نه‌وت ده‌بات. له بڕگه‌ى خوارتر باس له‌و زه‌وینه‌یه ده‌كه‌ین بۆ ده‌رهێنانى نه‌وتى كورد ره‌خسابوو. به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه بۆ خاڵێكى گرنگ بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى به‌عس به ئاشكرا دوژمنایه‌تى خۆى بۆ كورد ده‌رخستبوو، هه‌موو داهاته‌كانى له‌سه‌ر بڕى بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق جێگیر نه‌بووه ده‌مێك دۆست و ده‌مێك دوژمن بووه، تا ساڵى 2014 له‌سه‌رده‌مى نوورى مالیكى هه‌مان كارى سه‌دام حوسێن دووباره كرایه‌وه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕدرا.
چونكه له‌دواى راپه‌ڕینیش سه‌دام هه‌مان بڕیارى بۆ فه‌رمانبه‌رانى كورد دروست كرد و گوتى ئه‌گه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردى بن ئه‌وا مووچه‌تان بۆ نانێرم.
جا له ساڵى 2014 وه تا ئێستا داهاتى كورد له به‌غدا شه‌ڕى له‌سه‌ر كراوه و به ئاسانى نه‌سه‌نراوه.
نێچیرڤان بارزانى و سوودبینین له زه‌وینه‌كه
ئه‌و كاته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى ده‌كرد، ده‌ستى به‌وه كرد پلان بۆ ده‌رهێنانى نه‌وت دابنێ و كورد بكاته خاوه‌ن نه‌وت. راسته رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌وه، ئێستایش كه فه‌رمانبه‌رانى كوردستان له‌به‌ر بێ مووچه‌یى بێتاقه‌ت ده‌بن ده‌ڵێن باشتره نه‌وته‌كه راده‌ستى به‌غدا بكرێته‌وه، به‌ڵام پرسیارێكى گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌وت له‌ده‌ست به‌غدا بووایه چى بۆ كورد ده‌بوو؟ له خواره‌وه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌درێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا باسى لێوه‌ده‌كرێت ئه‌و زه‌وینه‌یه‌یه كه هاوكاریى نێچیرڤان بارزانى بوو بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار بدات كورد بكات به خاوه‌ن داهاتى نه‌وت:
هه‌له ره‌خساوه‌كان:
یه‌كه‌م: له‌ناوخۆ سه‌ركردایه‌تى كورد ته‌با بوو، پارتى و یه‌كێتى ببوونه خاوه‌ن رێككه‌وتنى ستراتیژى.
دووه‌م: هه‌رێمى كوردستان ببووه هه‌رێمێكى ده‌ستوورى له عێراق، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكى هاوشێوه‌ى به‌ر له 2003 نه‌مایه‌وه.
سێه‌م: حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ره‌وه تێكه‌ڵ كرایه‌وه.
چواره‌م: ده‌ستوورى عێراق رێگر نییه له ده‌رهێنانى نه‌وت.. ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق سكاڵایان له دادگاى فیدڕاڵى له‌دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆماركردووه، كه‌چى دادگاكه نه‌یتوانیوه بڕیارى له دژى حكوومه‌تى هه‌رێم بدات.
ئه‌گه‌ر نه‌وت له ده‌ست به‌غدا بووایه چى ده‌بوو؟
ئه‌وه‌ى به خێرایى سه‌یرى بارودۆخى عێراق بكات، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌زانێ. كه‌ركووك گرنگترین شارى كوردستان “عێراق” له‌ڕووى نه‌وته‌وه. ئایا بارودۆخى كه‌ركووك له‌ڕووى ئابوورییه‌وه چۆنه؟ به‌سره شاده‌مارى ئابوورى عێراقه، كێڵگه‌ى نه‌وتى، گه‌وره‌ترین به‌نده‌رى جیهانى “فاو”شارێكى گرنگى ستراتیژى له هه‌موو رووه‌كانى ئابوورى و بازرگانى و وزه. ئایا بارودۆخى به‌سره چۆنه؟ له‌بیرمانه له هاوینى 2019 ئاوى خواردنه‌وه‌یان نه‌بوو. ناسڕییه “زیقار” شارێك كه به رۆحى شارستانى و كولتوورى عێراق داده‌نرێت، شارێك كه خاوه‌ن كێڵگه وكۆمپانیاى نه‌وته، به‌گوێره‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرا ناوه‌ندێكى گرنگى گه‌شتیارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێت، بارودۆخى چۆنه؟ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ده‌ریده‌خات كاتێك ده‌گوترێ نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكرێته‌وه، لۆژیكى نییه و به دوو هۆكار ده‌گوترێ: ئیره‌یى سیاسى، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نه‌وت به داهاتى تاكه‌كه كه‌سێك و تاكه حزبێك ده‌زانن، پێیوایه ده‌بێت له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و حزبه و ئه‌و كه‌سه بێته ده‌ره‌وه. دوورتر ناڕوانن تا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌ر جۆرێك بێت به قازانجى كورده. هۆكارێكى تریش، هه‌ڵچوونى خه‌ڵكه، كاتێك به‌ده‌ست بژێوى ژیان ده‌ناڵێن و مووچه‌كانیان دوا ده‌كه‌وێ ده‌رده‌دڵى له‌م جۆره ده‌كه‌ن، سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى هه‌ڵچوونه‌كانیان ده‌قۆزنه‌وه.
داهاتى نه‌وت چى بۆ كورد كرد؟
كورد بووه خاوه‌ن نه‌وت، ناوى كه‌وته سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕى له‌سه‌ره‌تا هه‌بووبێ، ئه‌مه‌یش له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه هه‌بووه كه خاوه‌ن مێژووى ده‌رهێنانى نه‌وتن. بۆ نموونه سعوودیه وعێراق. مێژوونووسان باسى یه‌كه‌م قۆناغى نه‌وتفرۆشتنى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته وه‌زیرى دارایى و ئابوورى عێراق جووێك بووه به ناوى ساسۆن حه‌سقیل، ئه‌و پیاوه له‌برى پاوه‌ند داواى زێرى له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت كردووه، ئه‌مه به‌رپرسانى عێراق توڕه ده‌كات و چه‌ندان ره‌خنه و توانجى لێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواتر ده‌زانن زێڕه‌كه‌ى به‌هاى جێگیرتره له دراوى پاوه‌ند. ئێستایش وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كى ژێریى عێراقییه‌كان باسى ده‌كه‌ن. ده‌رهێنانى نه‌وتیش هه‌نگاوێك بوو 20 -30 ى تریش بووایه ده‌بوایه بنرێ و هه‌مان ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا كورد به‌هۆى نه‌وته‌وه رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه له داهاتوویشدا هه‌ر به‌رۆكى ده‌گرت.
نه‌وت چى بۆ كورد كرد؟
یه‌كه‌م: كورد بووه خاوه‌ن داهاتێكى ستراتیژى.
دووه‌م: له دانوستاندنه‌كانى به‌كارى ده‌هێنى نموونه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆى كردووه، ئه‌گه‌ر نه‌وتى نه‌بووایه چ كارتێكى فشارى به‌ده‌سته‌وه ده‌بوو.
سێیه‌م: داهاتێكى كاتى به‌هێزه ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بێت.
چواره‌م:هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، جگه له باشوور وا رۆژئاواى كوردستانیش هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێ.
پێنجه‌م: به‌هێزتر كردنى پێگه‌ى هه‌رێم له ڕووى سیاسییه‌وه، بۆ نموونه دروستكردنى په‌یوه‌ندى قووڵتر له‌گه‌ڵ زلهێزى وه‌ك رووسیا و ئه‌مریكا.
داهاتى هه‌رێم زۆر له‌وه زیاتره كه له به‌غداى وه‌رده‌گرێ
جیا له‌وه‌ى به‌غدا له شه‌ش ساڵى رابردوودا داهاتى هه‌رێمى نه‌داوه و هه‌میشه كێشه‌ى بۆ دروست كردووه، هه‌رێم ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ى داویه‌تى به داهاتى خۆى بووه، كه رێژه‌یه‌كى سه‌ره‌كی له نه‌وته‌وه بووه.
واته له لاوازترین بارودۆخدا نه‌وته‌كه فریاى هه‌رێم وخه‌ڵكه‌كه‌ى كه‌وتووه. دواجار ئه‌مساڵ په‌تاى كۆرۆنایشى هاته‌سه‌ر كه نرخى نه‌وت دابه‌زى ونزیكه‌ى سێ مانگ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ كرا و دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه داخرا. واته له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتى ناوخۆ بوو به “سفڕ”.
له‌م بارودۆخه خراپه‌دا دیسان نه‌وت فریاى كورد كه‌وت، په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى حكوومه‌ت له‌ماوه‌ى رابردوودا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ى هه‌رێم بۆ مووچه دابینى ده‌كات زۆر له‌وه زیاتره كه له به‌غداى وه‌رگرتووه.
نه‌وت ئه‌مساڵ چى بۆ هه‌رێم كردووه؟
وێراى خراپی دابه‌زینى نرخى نه‌وت كه رۆژێكیان 30 دۆلار گه‌یشته ژێر سفر. كه‌چى نه‌وت بۆ هه‌رێم تاكه هیوایه‌ك بووه، وه‌ك له سه‌ره‌وه‌یش ئاماژه‌ى بۆ كرا، داهاتى ناوخۆ له سێ مانگدا نزیكه‌ى سفڕ بوو. به‌غدا ته‌نیا له‌م ساڵدا سێ جار پاره‌ى ناردووه. دووجار 450 ملیار دینار له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى. 320 ملیاریش له‌سه‌رده‌مى كازمى. ئێستا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى چوار “نیسان”یان وه‌رنه‌گرتووه.
حكوومه‌ت زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى تر ده‌رده‌خات و ده‌ڵێ سێ مانگ مووچه‌ى كۆن ماوه‌ته‌وه،ئێمه شه‌ش مووچه‌مان له ساڵى 2020 دابه‌شكردووه. جووتیار عادل گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دوایین دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى كوردستان 24 باسى له‌وه كردووه له ساڵى 2020 حكوومه‌ت شه‌ش مووچه‌ى دابه‌شكردووه، كۆى پاره‌ى مووچه‌كه پێنج ترلیۆن و 886 ملیار دینار بووه. به‌غدا ته‌نیا دوو ترلیۆن و 79 ملیارى ناردووه، ئه‌وه‌ى تر كه بڕه‌كه‌ى سێ ترلیۆن و 355 ملیار دینار بووه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر پاره‌كه‌ى به‌غدا و مووچه‌ى پێ دابه‌ش كراوه. جووتیار عادل ده‌ڵێ، 60% مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ.
به له‌به‌رچاوگرتنى كه‌ره‌نیتنه ودابه‌زینى داهاتى ناوخۆ ده‌رده‌كه‌وێ، كه زۆربه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك مووچه دابه‌شى كردووه، له داهاتى نه‌وت بووه.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان به راشكاوى ئه‌مه‌ى به نوچه نێت گوتووه.
محه‌مه‌د ئێلخانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له لێدوانێكى تایبه‌ت، دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه داهاتى نه‌وت زۆر له‌و بڕه پاره‌یه زیاتر بووه كه له‌ماوه‌ى رابردوو بۆ هه‌رێم ره‌وانه كراوه. ئێلخانى گوتى، “ئەو پارەیەی لە بەغدا هاتووە لە داهاتی نەوتى خۆمان كەمترە، بەغدا ئەو ڕێككەوتنەی شكاند كە دەبوو مانگانە زیاتر لە 500 ملیار دینار بنێرێت بەڵام دوایی كەمی كردەوە بۆ 450 ملیار و ئێستا بەغدا تەنیا 320 ملیار دینار دەنێرێت ئەوەش مووچەی هەرێم دابین ناكات، چونكە هەرێم بەو ڕێژەیە ناتوانێت مووچە دابین بكات”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى گوته‌بێژى حكوومه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى دووپاتى كرده‌وه هه‌ر مانگێك زیاتر له 50% مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ و نزیكه‌ى 40% له به‌غداوه دێ.
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بێت، نه‌وت نه‌وه‌ك ته‌نیا له ئاینده‌ى كورد داهاتێكى ستراتیژى ده‌بێ، به‌ڵكو له قه‌یرانه‌كانى ئێستایش كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه و كه چاكه‌ى ئه‌مه‌یش بۆ سیاسه‌تى ئابوورى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.