شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه له ماوه‌ى پێنج رۆژ هه‌ولێر و به‌غدا دوو رێككه‌وتنى گرنگیان كردووه، كه‌چى له‌ڕووى داراییه‌وه دانوستاندنه‌كانى چه‌قی به‌ستووه. سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییه ده‌كاته‌وه و هۆكاره‌كانیشى روون ده‌كاته‌وه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو حكوومه‌تى هه‌رێم وحكوومه‌تى فیدراڵى گرنگترین رێككه‌وتنیان واژۆ كرد، كه تایبه‌ت بوو به ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال. ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بوو. دواى چوار رۆژ ئه‌مڕۆ شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وفه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كرد.
وێراى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو رێككه‌وتن بۆ كورد گرنگه، به‌ڵام وه‌ك تێبینى ده‌كرێ حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدڕاڵى به خێراییه‌كى پێوانه‌یى له‌سه‌ر بواره ئه‌منییه‌كان و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كرێت، كه‌چى له‌ڕووى داراییه‌وه دانوستاندنه‌كان چه‌قیون.
“نوچه‌نێت” ئه‌مه‌ى كرده پرسیارێك له فارس عیساى سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌غدا، ئه‌و له لێدوانێكى تایبه‌ت دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌م جیاوازییه كرده‌وه و گوتى، “پرسیاره‌كه گرنگه و له جێى خۆیه‌تى. هه‌ندێك لیژنه دامه‌زراون له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بۆ كێشه‌كانى ئه‌منى و كێشه‌ى ماده‌ى 140 و ئاسایىكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ناوچه‌كان. كه‌چى سه‌باره‌ت به بابه‌تى دارایی تا ئێستا هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن “.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كان، فارس عیسا له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه عێراق له بارودۆخێكى دارایی خراپه، هه‌ڵبه‌ته ره‌هه‌ندێكى سیاسیشی له‌پشته چونكه بابه‌ته‌كه ته‌نیا كێشه‌ى ته‌كنیكى نییه” .
به بڕواى سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، هۆكارى سیاسى ئه‌وه‌یه سڵكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا هه‌یه نایانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له ناوخۆیان وه‌ك بابه‌تێك بۆ جوڵاندنى شه‌قام به‌كاربهێنرێت، یانیش به‌پێچه‌وانه‌وه. وه‌ك فارس عیسا گوتى، “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق هۆكارێكى دیكه‌یه بۆئه‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕێك نه‌كه‌ون تا ئه‌و بابه‌ته بقۆزنه‌وه وه‌ك موزایه‌ده‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كارى بهێنن و ده‌یانه‌وێ به‌وه سه‌رنجى شه‌قام بۆخۆیان راكێشن و سۆزى خه‌ڵك راكێشن”.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا فارس عیسا له قسه‌كانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، رێككه‌وتنى دارایش ئه‌گه‌ر به ساده‌یى بێت كراوه. ئه‌و باسى له‌وه كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2020 نییه، ئه‌وا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى بۆ 320 ملیار دیناره‌كه كراوه، به رێككه‌وتنێكى دارایى داده‌نرێت و تا رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 ده‌كرێ، كارى پێده‌كرێ.
سه‌باره‌ت به ناردنى 320 ملیار دیناره‌كه، له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له به‌غدا گوتى، ” بڕیاربو ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕه پاره بگات ،به‌ڵام تا ئێستا كه‌س به ئێمه‌ى نه‌گوتوه گه رنێر درابێت ، به‌ڵام هه‌موو جار كه عێراق دابه‌شكردنى مووچه‌ى خۆى ته‌واو بكات پاشان بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت”.