رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ باس له په‌یوه‌ندى كورد و وڵاتانى رۆژئاوا ده‌كات و ده‌ڵێ، به ئاشكرا دیاره ئه‌مریكا و رۆژئاوا كورد به باشترین نه‌ته‌وه ده‌زانن له ناوچه‌كه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌نده كورد سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ى سه‌رنجى وڵاتانى رۆژئاوا رابكێشێ، راپۆرته‌كه لێكدانه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌و بایه‌خه ده‌كات كه ئه‌مریكا و وڵاتانى تر‌ى رۆژئاوا به كوردى ده‌ده‌ن. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران، ئه‌مریكا پلانى هه‌یه باڵیۆزخانه‌ى خۆى له به‌غداوه بگوازێته‌وه هه‌ولێر. كه ئه‌مه مه‌به‌ستى راپۆرته‌كه نییه، به‌ڵكو وه‌ك نووسه‌ره‌كه‌ى به‌راشكاوى باسى ده‌كات ئامانجى ئه‌و، لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و بایه‌خه‌یه كه ئه‌مریكا به كوردى ده‌دات.
له‌سه‌ر بابه‌تى بایه‌خدانى ئه‌مریكا به كورد راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، په‌سندكردنى كورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به شاراوه‌یى نه‌ماوه، به‌ڵكو بووه‌ته بابه‌تێكى لۆژیكى له تێڕوانینى وڵاتێك كه به‌رژوه‌ندى خۆى له‌سه‌ره‌وى هه‌موو شتێك داده‌نێ”ئه‌مریكا”.
دواتر ده‌ڵێ، “كورد تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ى به‌رژوه‌ندییه‌كانى خۆى له ناوچه‌كه له به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا نزیك بكاته‌وه، زۆر به‌رژوه‌ندى هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دۆزیوه‌ته‌وه. راسته ئه‌مریكا هه‌میشه له‌گه‌ڵیان راستگۆ نه‌بووه، ئه‌وانیش هه‌میشه بۆ ئه‌مریكا وه‌فادار نیین، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا كورد زیاتر له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر له ناوچه‌كه له‌ژێر چاودێریى و پاراستنى ئه‌مریكادایه”.
دواتر راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له هه‌ندێك رووداوى مێژوویى ده‌كات و ده‌ڵێ كورد ئاسانكارییان كرد بۆ ئه‌مریكا تا رژێمى سه‌دام برووخێنێ و بچێته عێراقه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتێكى خۆڕێبه‌رییان به‌ده‌ست هێنا. هه‌مان شتیان له سووریا كرد، به‌ڵام حكوومه‌تى ئه‌مریكا كه باراك ئۆباما ئه‌و كات سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، نه‌یویست رێگه‌كه ته‌واو بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى جۆرج ده‌بڵیوبۆش له‌عێراق كردى، ته‌نیا له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات مایه‌وه، كه به ناوچه‌یه‌كى گرنگى سووریا داده‌نرێت له‌ڕووى خۆراك و وزه‌وه.
جیا له تێبینى ئه‌وه‌ى كورد به ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوكار نه‌بووه بۆ رووخاندنى رژێمى سه‌دام، به‌ڵكو شیعه و سوننه‌یش هه‌مان كارى كردووه، تێبینیه‌كى تر ئه‌وه‌یه له سووریا لاساییى كورده‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و له‌ساڵى 2011 هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكارییان بۆ ئه‌مریكا نیشاندا بۆ رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د، كه‌چى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به بڕواى راپۆرته‌كه جیاوازى نێوان كورد و ئه‌وانى تر له عێراق و سووریا ئه‌وه بووه، كورد هه‌میشه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌و كاره‌یان كردووه، به یه‌كه‌وه به‌وه رازیین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ناڕازییه‌كانیش به وریایى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ك زیان به به‌رژوه‌ندى نه‌ته‌وه‌ییان بكه‌وێ، خۆیان بێده‌نگ كردووه ودژایه‌تى ئه‌مریكایان نه‌كردووه.
جگه له‌مه كورد به ده‌سته‌جه‌معى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروست كردووه، به‌و واتایه نا كه كه‌سانى هه‌ڵپه‌رست له‌ناو كورد نه‌بێ، به‌ڵكو هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانیشیان ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژوه‌ندى خۆیان كار بكه‌ن ئه‌وا له‌ژێر پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه كاریان كردووه.
دواتر باس له‌وه ده‌كات خه‌ونى ده‌وڵه‌تى كورد له زه‌ینى هه‌موو كورده، هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ ئه‌و خه‌ونه ئه‌وا پێویستى به هاوكاریى ئه‌مریكا هه‌یه، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ زۆرێك له كورد پێیانوایه ده‌كرێ بۆ ئه‌م خه‌ونه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب پێیوایه سه‌ركه‌وتنى كورد له عێراق هانى رۆژئاواى دا تا هاوكاریى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ به هه‌مان میكانیزم ئه‌گه‌ر بگونجایه ئه‌وا ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هانى كورده‌كانى ئێران و توركیاشیان ده‌دا.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێ به به‌رچاوان روونه كه ئه‌مریكا و رۆژئاوا چ بایه‌خێك به هه‌ولێر و قامیشلۆ ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت كورد له‌سه‌رووى عه‌ره‌بى سووریا و عێراق داده‌نێن. كوردیش چه‌ند جارێك هه‌ڵوێستى ئه‌مریكاى بینیوه كه پشتى تێده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامن بۆ زامنكردنى به‌رژوه‌ندى خۆیان.