شلێر سەعید ، تایبەت بەنوچە نێت
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە نوچەی راگەیاند، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لەسەر سکاڵای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بە بڕیاری دادگا دەستگیرکراوە و له نزیكترین كات به كهفالهت ئازاد دهكرێت
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە نوچەنێتی راگەیاند، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لەلایەن ئێمەیه و بە بڕیاری دادگا و بەپێی ماددەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و ئێستا لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە.
دەربارەی ئایا بەكەفالەت ئازاد د كرێت؟ لە وهڵامدا گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی ، “بەڵێ بە كەفالەت ئازاد دەكرێت گوتیشی حاكم ڕایگرتوە و ئێستا لە قۆناغی لێكۆلێنەوەدایە و لەوەیە بەیانی یان دووبەیانی ئازادبكرێت”.
سەركەوت ئەحمەد ئاماژە بەوەشكرد، دەستگیركردنی مەلا هەڵۆ پەیوەندی بە خانمە گۆرانیبێژ ماریا ههورامییهوە نییە، بەڵكو لەسەر سکاڵای کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەستگیرکراوە،دوای ئەوەی دادگا کەیسەکەی جووڵاندووە ودواتر دەستگیرکراوە.
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی لەسەر “ناوزڕاندن”ی کۆمەڵەکەیان لەلایەن مەلا هەڵۆوە سکاڵایان تۆمارکردووە و دواتر دادگا لێپێچینەوەی لەگەڵ کردووە و ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.