یه‌كگرتووى ئیسلامى: به‌ چوار هۆكار بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانمان كرد

0

ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت

ئەبوبەکر هەڵه‌دنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات كه‌ وایانكردووه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دانیشتنى بایكۆت بكات و ده‌ڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ئه‌وه‌ بوو وه‌ڵامى حكوومه‌ت به‌ په‌رله‌مانتاران نه‌درا بوو.

دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كێك له‌ برگه‌كانى كارنامه‌كه‌ى تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێكردنى وه‌ڵامى حكوومه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ى پرساندن، كه‌چى له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان و فراكسیۆنى یه‌كگرتوو دانیشتنه‌كه‌ بایكۆت كرا.

ئەبوبەکر هەڵه‌دنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، “ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار هه‌ست بكات دانیشتنه‌كه‌ نایاساییه‌ و به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌و نییه‌، مافى خۆیه‌تى بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ بكات بۆیه‌ ئێمه‌یش بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌مان كرد”.

ئەبووبەکر هەڵەدنی له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت به‌ خاڵ باس له‌ چوار هۆكاره‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مانه‌ن:
یەکەم، ئامادەنەبوونی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و وەزیری دارایی.
دووەم، راپۆرتی وەلامەکانی حکوومەتیان نەداوەتە دەست پەرلەمانتاران.
سێیەم، نەزانینی هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی.
چوارەم، ئەگەر ئێمە وەڵامی ئەوانمان بەدڵ نەبێ پرسیار ئاراستەی کێ بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com