تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى لێدوانه‌كانى ئیمانوێل ماكرۆن له‌سه‌ر پاڵپشتى راوبۆچوونى ئازاد له فڕه‌نسا موسلمَانانى توڕه‌كرد، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى كورد په‌یامى ناڕه‌زاییان به كونسوڵخانه‌ى فڕه‌نسا گه‌یاند و دواتریش ئه‌مڕۆ شاندێكى تر‌ى په‌رله‌مان چووه هه‌مان كونسوڵخانه و پشتیوانى خۆى بۆ فڕه‌نسا دووپات كرده‌وه.
شارلى ئیبدۆ چییه؟
شارلى ئیبدۆ هه‌فته‌نامه‌یه‌كى فڕه‌نسییه و تایبه‌ته به توانج و كاریكاتێر، زۆربه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه تایبه‌ت به ره‌خنه‌گرتن، به تایبه‌تى له‌بوارى سیاسه‌ت ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه له ساڵى 1970 دامه‌زراوه و به‌هۆى ره‌خنه‌كانى به تایبه‌تى له ئیسلام و هێماكانى ئیسلام چه‌ند جارێك هێرشى كراوه‌ته سه‌ر و دوایین جار له مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2015 بوو كه له هێرشێكى سه‌ر نووسینگه‌كه‌ى له پاریس 12 كه‌س كوژران.
شارلى ئیبدۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگاى موسڵمانان ناوبانگێكى باشى نییه، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند كاریكاتێرێكى له‌سه‌ر موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌رى موسڵمانان بڵاوكرده‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش پاساوێكى هێرشبه‌ران بوو بۆ سه‌ر نووسینگه‌كه‌ى.
چى وایكردووه كێشه‌كه دووباره ببێته‌وه؟
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند رووداوێكى توندڕه‌وى له فڕه‌نسا روویدا و دواجار ئیمانوێل ماكرۆن پشتگیرى له‌ئازادى راده‌بڕین كرد و له تویتێك كه به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گوتى “هیچ شتێك وا ناكات پاشگه‌ز ببینه‌وه، رووه‌كانى جیاوازیى به رۆحى ئاشتیانه وه‌رده‌گرین و هه‌رگیز گوتارى رق قبووڵ ناكه‌ین و داكۆكى له گفتوگۆى عه‌قڵانى ده‌كه‌ین، هه‌میشه له ته‌ك كه‌رامه‌تى مرۆڤ و به‌ها جیهانییه‌كان ده‌وه‌ستین”.
ئه‌و تویته‌ى ماكرۆن به دژایه‌تى ئیسلام لێكدرایه‌وه و بۆیه زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه موسڵمانان زۆرینه‌ى دانیشتووانى پێكده‌هێنن، كه‌وتنه ناڕه‌زایى و به شێوازى جۆراوجۆر ره‌خنه‌یان له فڕه‌نساو سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ى گرت.
كێشه‌كه بۆ كوردستان ده‌په‌ڕێته‌وه؟
سه‌ره‌تا ئه‌م كێشه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ركه‌وت، هه‌ندێك پشتگیریی فڕه‌نسا و سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كرد وهه‌ندێكى تریش كه‌وتنه دژایه‌تى. به‌ڵام دوێنێ ئه‌م بابه‌ته بۆ په‌رله‌مان په‌ڕیوه و ئه‌ویش له‌لایه‌ن فراكسیۆنه ئیسلامییه‌كان ده‌ستى پێكرد. كاتێك 25 په‌رله‌مانتار سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى فڕه‌نسایان كرد وپه‌یامى ناڕه‌زاییان پێدان، سه‌باره‌ت به‌و وێنه وكاریكاتێرانه‌ى كه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئیسلام له‌لایه‌ن شارلی ئیبدۆ بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له هه‌نگاوێكى پێچه‌وانه، ئه‌مڕۆ هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى سێ فراكسیۆنى په‌رله‌مان چوونه هه‌مان كونسوڵخانه و دۆستایه‌تى و پاڵپشتى خۆیان بۆ فره‌نسا دووپات كردووه‌ته‌وه. له هه‌نگاوێكى هاوشێوه كۆمه‌ڵێك كه‌س به ناوى نووسه‌ر و رۆشنبیران یاداشتێكى تریان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش پاڵپشتى فڕه‌نسا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵوێستى كوردستان.. دوور له سۆزى ئایینى نزیك له به‌رژوه‌ندى
ئه‌وانه‌ى به چاوێكى سیاسى سه‌یرى بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، پێیانوایه له‌م دواییدا به تایبه‌تى له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئیمانویل ماكرۆن فڕه‌نسا پاڵپشتییه‌كى زۆرى كوردى كردووه و به‌ره به‌ره ئه‌م پاڵپشتییه‌یش زیاد ده‌بێت و پێویست ناكات به هه‌ڵوێستى توند گرژییه‌ك دروست بكرێت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ریده‌خات كه له سه‌رده‌مى دواى فرانسوا میته‌رانه‌وه تا ئێستا كورد هێنده‌ى ئه‌م سه‌رده‌م له‌لایه‌ن فڕه‌نساوه بایه‌خى پێنه‌دراوه، له‌وانه له ماوه‌یه‌كى كه‌م هه‌ر دوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سوپا سه‌ردانى هه‌ولێریان كردووه و كاتێك ماكرۆن سه‌ردانى عێراقى كردووه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
ده‌قى راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له نوچه بڵاوكراوه‌ته‌وه” لێره كلیك بكه”. جیا له‌مه‌یش وه‌ك ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان باسى كرد، فڕه‌نسا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستى مێژوویى هه‌بووه و پێویست كوردیش پاڵپشتى خۆى بۆ فڕه‌نسا دووپات بكاته‌وه.