نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو جۆ بایدن بوو به سه‌رۆكى ئه‌مریكا، وڵاتان و چه‌ندان سه‌ركرده و رێكخراو خۆشحاڵى خۆیان بۆ سه‌ركه‌وتنى بایدن ده‌ربڕى، به‌ڵام ئه‌ى كێ به دۆراندنى دۆناڵد تره‌مپ نیگه‌ران و زه‌ره‌رمه‌ند بوو؟
“كێ به دۆرانى تره‌مپ زیانى به‌ركه‌وت؟” یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ى كه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌وه له خه‌ڵك كراوه و خه‌ڵك به گشتى ودهستبهژێرى رۆشنبیرى و شرۆڤه‌كاران وه‌ڵامى خۆیان داوه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كه زیاتر سه‌رنج به‌لاى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌گوترێت توركیا و ئیسرائیل و وڵاتانى كه‌نداو به دۆڕ‌انى تره‌مپ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
پوخته‌ى زیانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
توركیا: له‌سه‌ره‌تاى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ كۆمه‌ڵێك گرژیى له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا دروست بوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر دوو دۆسیه‌ى سه‌ره‌كى بوو یه‌كه‌میان كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 رووسى بوو، دووه‌میش په‌یوه‌ندى به گرتنى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مریكییه‌وه هه‌بوو له توركیا. له رووى راگه‌یاندنیشه‌وه جار جاره له‌نێوانیان گرژى له‌سه‌ر سووریا دروست ده‌بوو.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى توركیا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ زۆر سوودمه‌ند بوو، سیسته‌مى مووشه‌كى ئێس-400 كڕى، قشهكهى ئازاد كرد، دووجار له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ توركیا بێباكانه ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌ناو خاكى سووریا ئه‌نجام دا و ناوچه‌یه‌كى زۆرى داگیر كردووه.جگه له سووریا توركیا له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ ده‌ستى وه‌رداوه‌ته چه‌ندان وڵات: لبیبیا و قه‌ره‌باخ.
ئیسرائیل: ئیسرائیل زۆرترین سوودى له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ بینیوه، تره‌مپ بڕیارى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكى بۆ قودس دا و قودسى وه‌ك شارێكى ئیسرائیلى ناساند.
پرۆژه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ زۆر به‌ره‌وپێشچوو. جیا له‌وه‌یش ئه‌و فشارانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌خرانه سه‌ر ئێران راسته‌وخۆ له‌به‌رژوه‌ندى ئیسرائیل بوو.
سعوودیه و وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو: وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو له سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ سوودمه‌ند بوون، ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ چه‌كێكى زۆرى به سعوودیه فرۆشتووه. ئه‌و وڵاتانه كه هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ئێراندان له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ گرهنتییهكیان هه‌بوو. چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرترین سزا به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه