ئامادەکردنی: لاڤین عومه‌ر
گۆڤارى سهیدهتى بڵاوی کردەوە له‌یلا علوى هونەرمەندی مسری به‌ناوبانگ بەڕێگای تایبەتی خۆی پارێزگاریی لە جلەکانی دەکات، له بۆنه و فیستڤاڵه‌كان كۆنه جله‌كانى ده‌پۆشێته‌وه.
له دوایین به‌شداربوونى له فیستڤاڵێكى سینه‌مایى، له‌یلا علوى به جلێك ده‌ركه‌وت كه مۆدێله‌كه‌ى بۆ 25ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كرد، ئه‌و جله كۆنه و پارێزگاریى لێكردووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده دووپاتیشى كرده‌وه، زۆربه‌ى جله‌كانى بۆ چه‌ندان ساڵ هه‌ڵده‌گرێت. له‌یلا علوى گوتى، “جلوبەرگەکانم خۆشدەوێ پارێزگاری‌یان لێ دەکەم، چونکە لەسەر ئەو کارەم راهاتووم، بەشێوەیەک بەردەوام مێخەک دەخەمە ناو جلوبەرگەکانم بۆئەوەی بۆن و ڕەنگی تێک نەچێت هەر وەکو خۆیان بمێننه‌وه، دواتر دەیخەمە کیسی نایلۆن و لەناو جانتا هەڵیدەگرم”.
جێی باسە لیلی علوی چەندان فلیم و شانۆی هەیە و لەگەڵ هونەرمەندانی ناوداری وڵاتی میسر کاری کردووە.